بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًۭا كَثِيرًۭا وَنِسَآءًۭ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِى تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًۭا ﴿1﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە درووستی کردوون لەیەک کەسەوە (کە ئادەمە) وە ھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی درووست کردووە و بڵاوی کردۆتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر وە (خۆتان بپارێزن لە بچڕاندنی) خزمایەتی بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێک دروست کردووه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاوکرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که له یه‌کتر داوا ده‌که‌ن به‌ناوهێنانی ئه‌وه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی خوا (هه‌میشه و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه.
وَءَاتُوا۟ ٱلْيَتَٰمَىٰٓ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَتَبَدَّلُوا۟ ٱلْخَبِيثَ بِٱلطَّيِّبِ ۖ وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَهُمْ إِلَىٰٓ أَمْوَٰلِكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حُوبًۭا كَبِيرًۭا ﴿2﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بیدەنەوە بە ھەتیوان (دوای باڵغ بونیان) ماڵ و سامانیان وە پیس (لە ماڵی خۆتان) مەگۆڕنەوە بە پاک (لە ماڵی ئەوان) وە ماڵەکانیان مەخۆن لەگەڵ ماڵەکانی خۆتان بێگومان ئەو خواردنە گوناھێکی گەورەیە
ته‌فسیری ئاسان
(خه‌ڵکینه) ماڵ و سامانی هه‌تیوان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کاتێک گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مه‌گۆڕنه‌وه به‌ماڵی چاک و پاکی ئه‌وان، ماڵ و سامانیان مه‌خۆن له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مه‌یفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌م و گوناهێکی گه‌وره‌یه.
وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا۟ فِى ٱلْيَتَٰمَىٰ فَٱنكِحُوا۟ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ مَثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ فَوَٰحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَلَّا تَعُولُوا۟ ﴿3﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەگەر ترسان دادپەروەر نەبن لە (مارەیی) ئەو ئافرەتە بێ باوکانەدا (مارەیان مەکەن) ئەوە مارە بکەن لەو ئافرەتانەی حەڵاڵن بۆتان دوو دوو یا سیان سیان یا چوار چوار (واتە تا چوار ژن درووستە لەیەک کاتدا کۆی بکەیتەوە) جا ئەگەر ترسان دادگەر نەبن ئەوە یەک ئافرەت (مارە بکەن لەوانەی ئازادن) یان ئەو کەنیزەکانەی کە موڵکتانن ئەوە نزیکترە کە ستەم نەکەن (یا ھەژار نەکەون)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بهێنن)، ئه‌وه له ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئه‌ڵبه‌ته له یه‌ک هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که هه‌تانن (که دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌که‌ن (ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
وَءَاتُوا۟ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَٰتِهِنَّ نِحْلَةًۭ ۚ فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَىْءٍۢ مِّنْهُ نَفْسًۭا فَكُلُوهُ هَنِيٓـًۭٔا مَّرِيٓـًۭٔا ﴿4﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بیدەن بە ئافرەتان (نەک کەس وکاریان) مارەییەکانیان وەک بەخشین نەک وەک کرێ ئەمجا ئەگەر بە دڵ پێیان خۆش بوو بەخشینی شتێک لەو (مارەییە) بە ئێوە ئەوە ئێوە بیخۆن بە خۆشی و حەڵاڵی (نۆشی گیانتان بێ)
ته‌فسیری ئاسان
ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵفراوانی و ئاسووده‌ییه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێک ماره‌یی و به‌خشییان به‌ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بهێنن و به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن (سوودی لێ وه‌ربگرن).
وَلَا تُؤْتُوا۟ ٱلسُّفَهَآءَ أَمْوَٰلَكُمُ ٱلَّتِى جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ قِيَٰمًۭا وَٱرْزُقُوهُمْ فِيهَا وَٱكْسُوهُمْ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ﴿5﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
مەیدەنە گێل وکەم عەقڵەکان ماڵەکانتان لە حاڵەتێکدا خوا ئەو (ماڵانەی) بۆ کردوون بەھۆی ڕاوەستانی ژیانتان وە (بێ عەقڵەکان) ڕۆزی و خۆراکیان بدەنێ لەو ماڵە و پۆشاکیان بۆ بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن بە گفتوگۆیەکی باش
ته‌فسیری ئاسان
ماڵ و سامانتان مه‌ده‌ن به‌که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان (که ئێوه به‌رپرسن له ماڵیان)، له‌کاتێکدا خوا کردوویه‌تی به‌هۆی ژیان و پایه‌داری و هه‌ستانه‌وه‌تان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراک و پۆشاک، به‌جوانی قسه‌ی ڕاست و دروستیان بۆ بکه‌ن (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن).
وَٱبْتَلُوا۟ ٱلْيَتَٰمَىٰ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغُوا۟ ٱلنِّكَاحَ فَإِنْ ءَانَسْتُم مِّنْهُمْ رُشْدًۭا فَٱدْفَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَأْكُلُوهَآ إِسْرَافًۭا وَبِدَارًا أَن يَكْبَرُوا۟ ۚ وَمَن كَانَ غَنِيًّۭا فَلْيَسْتَعْفِفْ ۖ وَمَن كَانَ فَقِيرًۭا فَلْيَأْكُلْ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ فَأَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًۭا ﴿6﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەتیوان تاقی بکەنەوە ھەر کاتێک گەیشتنە (تەمەنی) ژن ھێنان و شووکردن ئەمجا ئەگەر ھەستان کرد لەواندا ژیری (و پێگەیشتن) ئەوە سامان و ماڵەکانیان پێ بدەنەوە و ماڵەکانیان مەخۆن بە زیادەڕەوی و بەپـەلـە نەوەک گەورە ببن (ولێتان وەرگرنەوە) وە ھەر کەس (لەسەرپەرشتیاری ھەتیوان) دەوڵەمەند بوو با خۆی بگرێتەوە (لە خواردنی ماڵیان) وە ھەر کەس لەوان ھەژار بوو با (لێی) بخوات بە ئەندازەی پێویست ئەمجا ھەر کات ماڵی ھەتیوەکانتان دایەوە پێیان ئەوە شایەتیان لەسەر بگرن بەسە خوا بۆ لێپرسینەوە (بەسەرتانەوە)
ته‌فسیری ئاسان
هه‌تیوان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێک پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که وه‌ختی ئه‌وه‌یان دێت هاوسه‌ر بگرن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه، نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به‌زیاده‌ڕه‌وی له‌خه‌رج کردنیدا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و زوو له ده‌ستتان بسێننه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده باده‌ستی بپارێزێت و ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره بالێی بخوات و له سنوور ده‌رنه‌چێت و زیاده‌ڕه‌وی نه‌کات، جاکاتێک ماڵ و سامانه‌کانیان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه شایه‌تیان له‌سه‌ر بگرن (هه‌رچه‌نده) ته‌نها خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێری.
لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ ۚ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا ﴿7﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بۆ پیاوان ھەیە بەشێک لە و (میراتەی) دایک و باوک بەجێی دەھێڵن و خزمە نزیکەکان وە بۆ ئافرەتانیش ھەیە بەشێک لە و (میراتەی) دایک و باوک بەجێی دەھێڵن و خزمە نزیکەکان لە ئەوەی (بەجێی دەھێڵن) کەم بێت یان زۆر بەبەشێکی بڕیار دراو
ته‌فسیری ئاسان
پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که‌باوک و دایک و خزمان به میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، له که‌م و زۆری به‌شی هه‌رکه‌سێک دیاری کراوه و، ده‌بێت بیدرێتێ.
وَإِذَا حَضَرَ ٱلْقِسْمَةَ أُو۟لُوا۟ ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينُ فَٱرْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ﴿8﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جا ئەگەر کاتی دابەش کردنی (میراتەکە) ئامادەبوون خزمە نزیکەکان (کە میرات ناگرن لە مردوو) و ھەتیوو و ھەژارە (بێگانەکان) ئەو لەو کەلەپوورە بەشیان بدەن (ئەم بەش دانە سوننەتە نەک واجب) وە قسەیان لەگەڵ بکەن بە قسەکردنێکی جوان و چاک
ته‌فسیری ئاسان
خۆ ئه‌گه‌ر کاتێک له دابه‌ش کردنی میراتیدا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن و به‌جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن).
وَلْيَخْشَ ٱلَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا۟ مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةًۭ ضِعَٰفًا خَافُوا۟ عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْيَقُولُوا۟ قَوْلًۭا سَدِيدًا ﴿9﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوانەی (سەرپەرشتیارن) با بترسن ئەگەر بەجێی بھێڵن لەپاش خۆیانەوە (پاش مردن) منداڵانی لاواز (بچوک) دەترسن لێیان (بفەوتێن) دەبا لەخوا بترسن و قسەی ڕاست و ڕەوا بکەن (مەبەست پێی ئەوەیە وەسیەتێک نەکەن زیان بگەیەنن بەمنداڵەکانیان پاش خۆیان بەھەژاری بەجێیان بھێڵین وھەموو ماڵ وسەروەتەکەیان بکەن بەخێر و سەدەقە)
ته‌فسیری ئاسان
ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلْيَتَٰمَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ نَارًۭا ۖ وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًۭا ﴿10﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی ئەو کەسانەی کە ماڵی ھەتیوەکان دەخۆن بەستەم و ناڕەوا بەڕاستی ئەوانە بەس لە سکی خۆیان ئاگر دەخۆن. وە لەمەوپاش دەچنە ئاگرێکی بەتین و ھەڵگیرساوەوە
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیووان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له سکیاندا، له قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِىٓ أَوْلَٰدِكُمْ ۖ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۚ فَإِن كُنَّ نِسَآءًۭ فَوْقَ ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ۖ وَإِن كَانَتْ وَٰحِدَةًۭ فَلَهَا ٱلنِّصْفُ ۚ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٌۭ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُ ۚ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخْوَةٌۭ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ ۗ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًۭا ۚ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿11﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
خوا ئامۆژگاریتان دەکات دەربارەی (میراتی) ڕۆڵەکانتان بۆ نێرێک ھەیە (لە میرات) بە وێنەی بەشی دوو مێینە خۆ ئەگە (منداڵەکانتان) تەنھا ئافرەت بوون (دووان) و زیاد لەدووان ئەوا بۆیان ھەیە دوو بــەش لـە سـێ بەشـی ئەوەی (مردووەکە) بەجێ ی ھێشتووە بەڵام ئەگەر یەک ئافرەت بوو ئەوە نیوەی (میراتەکەی) بۆ ھەیە وە بۆ ھەر کام لە دایک و باوکی مردووەکە ھەیە شەش یەک لەوەی کە بەجێی ھێشتووە ئەگەر مردووەکە منداڵی ھەبوو بەڵام ئەگەر مردووەکە منداڵی نەبوو و دایک و باوکی میراتگری بوون ئەوە سێ یەک بۆ دایکەکەیەتی بەڵام ئەگەر (مردووەکە) چەند برایەکی ھەبوو ئەوا شەش یەک بۆ دایکەکەیەتی لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک وەسێتی پێ کرابێ (لە لایەن مردووەکەوە) یان دانەوەی قەرزێک (کە لەسەری بێت) باوکەکانتان و کوڕەکانتان نازانن کامەیان بەسوود ترن بۆتان (ئەو دابەش کردنە) لە لایەن خواوە پێویست کراوە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانای دانایە
ته‌فسیری ئاسان
خوا ڕێنموویتان ده‌کات و فه‌رمانتان پێ ده‌دا ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یانه، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌کان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ، شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ک له دایک و باوکی ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایک و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێیه‌کی ده‌بات و ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر باوکی نه‌بوو دایک و براو خوشکی هه‌بوو شه‌شیه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که مردووه‌که کردوویه‌تی و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌رئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، ئابه‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه دیاریکراوه، به‌ڕاستی خوایش هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
۞ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَٰجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌۭ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِينَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۚ وَلَهُنَّ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌۭ فَلَهُنَّ ٱلثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم ۚ مِّنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ تُوصُونَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۗ وَإِن كَانَ رَجُلٌۭ يُورَثُ كَلَٰلَةً أَوِ ٱمْرَأَةٌۭ وَلَهُۥٓ أَخٌ أَوْ أُخْتٌۭ فَلِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ ۚ فَإِن كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِن ذَٰلِكَ فَهُمْ شُرَكَآءُ فِى ٱلثُّلُثِ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصَىٰ بِهَآ أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّۢ ۚ وَصِيَّةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌۭ ﴿12﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بۆ ئێوە ھەیە نیوەی ئەو (میراتەی) کەژنەکانتان بەجێ یان ھێشتووە ئەگەر ئەو ژنانە منداڵیان نەبوو جا ئەگەر منداڵیان ھەبوو بۆ ئێوە ھەیە چوار یەک لەوەی (ژنەکانتان) بەجێیان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتیان یان قەرزێک (کەلەسەریان بێت) بۆ (ژنەکانتان) ھەیە چوار یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە ئەگەر ئێوە منداڵتان نەبوو جا ئەگەر منداڵتان ھەبوو ئەوەبۆ ئەوان ھەیە ھەشت یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتتان یان دانەوەی قەرزێک (کەلەسەرتان بێت) وە ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک کەمیراتی لێ ئەگیرا (مردبوو) نەباوان (دایک وباوکی) ھەبوو نە منداڵ وە تەنھا برایەک یان خوشکێکی (لەدایکەوە) ھەبوو ئەوە بۆ ھەر یەک لەو دووانە ھەیە شەش یەک بەڵام ئەگەر ئەوان زیاتر بوون لەبرایەک یان خوشکێکی دایکی ئەو کاتە ئەوانە ھەموویان ھاوبەشن لەسێ یەکی (میراتەکە) دا لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکرابێت یان قەرزێک کە (وەسێتەکە یاقەرزەکە بۆ میراتگران) بێ‌زیان بێت ئەمە بڕیارە لەلایەن خواوە خواش زانای لەسەرخۆیە
ته‌فسیری ئاسان
هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژنه‌کانتان ده‌درێت به ئێوه ئه‌گه‌ر منداڵیان نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی ژنه‌کانتان بۆ هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تی ژنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزیان بۆ ژنان چواریه‌کی میراتی ئێوه بڕیاردراوه ئه‌گه‌ر ئێوه منداڵتان له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵتان هه‌بوو ئه‌وه هه‌شتیه‌ک بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تتان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانتان، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێک یان ئافره‌تێک مرد منداڵ و باوک و باپیر‌و براو خوشکی دایک و باوکی نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها خوشکێک یان برایه‌کی دایکی هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ک به‌شی هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر براو خوشکی دایکی له یه‌ک زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان هاوبه‌شن له سێیه‌کی میراتیه‌که‌دا (به‌یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که ده‌کرێت، دانه‌وه‌ی قه‌رز، له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌سیه‌ته زیانبه‌خش نه‌بێت به‌میراتگران، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی بڕیار و فرمانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و ئه‌و خوایه زانا و به حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.
تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿13﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەو (یاسایانە) سنورەکانی خودان ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت (خوا) دەیخاتە ناو بەھەشتانێک کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وەئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ی باسکران (ده‌رباره‌ی هه‌تیووان و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی میراتی) ئه‌و سنوورانه‌ن خوا دیاری کردوون، جا ئه‌و که‌سه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات (له‌م بواره‌داو له هه‌موو بواره‌کانی تردا)، ئه‌وه خوا ده‌یخاته ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه: که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازیی گه‌وره و ده‌ستکه‌وتی بێ سنوور.
وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ يُدْخِلْهُ نَارًا خَٰلِدًۭا فِيهَا وَلَهُۥ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿14﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەر کەسێکیش سەرپێچی خوا‌و پێغەمبەرەکەی بکات و سنورەکانی (خوا) ببەزێنێت دەیخاتە ئاگرێکەوە ھەمیشە دەمێنێتەوە تیایدا وەسزایەکی ڕیسواکەری بۆ ھەیە
ته‌فسیری ئاسان
(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی یاخی بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ده‌رچێت له سنووره‌کانی، ئه‌وه خوا ده‌یخاته ناو ئاگرێکه‌وه که بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێنێته‌وه و سزایه‌کی سه‌ر شۆڕکه‌ر و ڕیسواکه‌ری بۆ هه‌یه.
وَٱلَّٰتِى يَأْتِينَ ٱلْفَٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمْ فَٱسْتَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةًۭ مِّنكُمْ ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِى ٱلْبُيُوتِ حَتَّىٰ يَتَوَفَّىٰهُنَّ ٱلْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ ٱللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًۭا ﴿15﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوانەی کە کاری زۆر پیس و ناشرین (زینا) دەکەن لە ئافرەتانی (بڕوادارتان) ئەوە چوار شایەت لە خۆتان لەسەریان بگرن ئەمجا ئەگەر شایەتییاندا ئەوە ئەو (ژنە زیناکارانە) بەند بکەن لە ماڵەکانتاندا ھەتا (فریشتەی) مەرگ گیانیان دەکێشێت یان خوا ڕێگایەکی (ڕزگار بوونیان) بۆ دائەنێت (ئەمە حوکمی زیناکردن بوو پێش ھاتنە خوارەوەی ئایەتەکانی سورەتی النور واتە حومکی ئەم ئایەتەی سورەتی (النساء) بە ئایەتەکانی سورەتی النور سڕراوەتەوە)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که زینا ده‌که‌ن له ژنانتان ئه‌وه چوار شایه‌تیان له خۆتان له‌سه‌ر بگرن، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیاندا، ئێوه له ماڵدا به‌ندیان بکه‌ن، تا مردن یه‌خه‌یان پێده‌گرێت یان خوا ده‌روویه‌کیان لێ ده‌کاته‌وه.
وَٱلَّذَانِ يَأْتِيَٰنِهَا مِنكُمْ فَـَٔاذُوهُمَا ۖ فَإِن تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًا ﴿16﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەو دووانەی (کوڕ‌و کچەی) ئەو کارە پیسە (زینا) دەکەن لە ئێوە ئەوە ئازاریان بدەن جا ئەگەر گەڕانەوە و تەوبەیان لێکرد وە چاک بوون ئەوا وازیان لێ بێنن چونکە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبووردەی میھرەبانە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و ژن و پیاوه‌تان، یان ئه‌و کوڕ و کچه‌تان که زینایان له ده‌ست ده‌قه‌ومێت، ئه‌وه ئێوه لێیان بده‌ن و ئازاریان بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کرد‌و خۆیان په‌روه‌رده و چاککرد، ئه‌وه ئێوه وازیان لێ بهێنن (ته‌عنه‌یان لێ مه‌ده‌ن، به‌چاوی سوک ته‌ماشایان مه‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ته‌وبه وه‌رگره و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانیشه.
إِنَّمَا ٱلتَّوْبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٍۢ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍۢ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿17﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بێگومان وەرگرتنی تەوبە لای خوا تەنھا بۆ ئەوانەیە کە گوناە دەکەن بە نەفامی پاشان پەشیمان دەبنەوە بە زوویی (پێش مردن) ئا ئەوانە خوا گەڕانەوەیان لێ وەردەگرێت خواش ھەمیشە زانا و دانایە
ته‌فسیری ئاسان
خوای گه‌وره ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیه قبوڵ ده‌کات و ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که گوناهـ و نادروستی به‌نه‌فامی و نه‌زانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌زوویی ته‌وبه ده‌که‌ن و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت و هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانایه (به‌وه‌ی به‌نه‌زانیی و نه‌فامی هه‌ڵه و گوناهـ ئه‌نجام ده‌دات) و دانایه و (ده‌زانێت که ئاده‌میزاد هه‌ندێک جار لاوازیی ڕووی تێده‌کات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه نائومێدی ناکات).
وَلَيْسَتِ ٱلتَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ حَتَّىٰٓ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ إِنِّى تُبْتُ ٱلْـَٰٔنَ وَلَا ٱلَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿18﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
پەشیمانی (وەرگرتن) نیە بۆ ئەوانەی تاوانی زۆر دەکەن ھەتا کاتی سەرە مەرگی یەکێکیان دێت دەڵێت: بەڕاستی من ئێستا تەوبەم کرد وە بۆ ئەوانەش نیە کە دەمرن بە بێ بڕوایی ئەوانەی (باسکران) ئامادەمان کردووە بۆیان سزایەکی ئازار دەر
ته‌فسیری ئاسان
ته‌وبه‌و په‌شیمانی بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهـو تاوان، ئه‌وکاته‌ی مردن یه‌خه‌ی به‌یه‌کێکیان گرت ئه‌وسا بڵێت: ئه‌وه ئیتر من به‌ڕاستی له ئێسته‌وه ته‌وبه‌م کرد، ته‌وبه له‌وانه‌ش وه‌رناگیرێت که به‌کافری ده‌مرن، بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه هه‌موویان سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُوا۟ ٱلنِّسَآءَ كَرْهًۭا ۖ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا۟ بِبَعْضِ مَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَيَجْعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا ﴿19﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە حەڵاڵ نیە بۆتان کە ئافرەتان بە زۆر (بە ناچاری) بە میراتی بەرن (بۆ خۆتان) وە ڕێگری شوکردنیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی ھەندێک لەو (مارەییەی) کە پێتان داون بیبەن (بۆ خۆ تان) مەگەر کاتێک کە کردەوەیەکی زۆر ناشرین (زینا) بە ئاشکرا بکەن وە ڕەفتاریان لەگەڵ بکەن بەچاکی (و ژیانیان لەگەڵ ببەنە سەر) جا ئەگەر حەزتان لێیان نەبوو (تەڵاقیان مەدەن) چونکە لەوانەیە ئێوە حەز نەکەن لە شتێک و خوا لەوەدا داینابێت چاکە وخێرێکی زۆر
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ)، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێک ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئه‌نجام بده‌ن، هاوژینییان به‌جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، ئه‌وه دوور نیه و ده‌شێت حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به‌مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنوور.
وَإِنْ أَرَدتُّمُ ٱسْتِبْدَالَ زَوْجٍۢ مَّكَانَ زَوْجٍۢ وَءَاتَيْتُمْ إِحْدَىٰهُنَّ قِنطَارًۭا فَلَا تَأْخُذُوا۟ مِنْهُ شَيْـًٔا ۚ أَتَأْخُذُونَهُۥ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا ﴿20﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەگەر ویستتان گۆڕینی ژنێک لەشوێن ژنێک (کەحەزی لێ ناکەن) وە دابێتتان بەیەکێکیان ماڵێکی زۆر (بەمارەیی) ئەوە مەی سەننەوە لێی ھیچ شتێک (لەوماڵە زۆرە) ئایا ئەو (مارەییەیان) لێ ئەسەننەوە بەبوختان کردن و تاوانێکی ئاشکرا (بەرامبەری ئافرەتەکە)
ته‌فسیری ئاسان
خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان هاوسه‌رێک بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی تر‌و ماره‌ییه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئه‌وه نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه و لێی که‌م بکه‌نه‌وه، ئایا ئه‌و ماره‌ییه‌ی که پێتانداوه وه‌ریده‌گرنه‌وه لێیان به‌دروست کردنی بوختانێکی ناڕه‌واو گوناهو سته‌مێکی ئاشکرا؟!
وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُۥ وَقَدْ أَفْضَىٰ بَعْضُكُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا ﴿21﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جا چۆن وەری دەگرنەوە؟ لەکاتێکدا چوونەتەلای یەکتری (تێکەڵاوی ژن و مێردایەتیتان لەگەڵ یەک کردووە) وەئەو ئافرەتانە وەریان گرتووە لێتان پەیمانێکی پتەو بەھێز (کەوا بەستنی نیکاحە)
ته‌فسیری ئاسان
جا چۆن دروسته ماره‌ییان لێوه‌ربگرنه‌وه، له‌کاتێکدا ئێوه چوونه‌ته لای یه‌کترو ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له‌کاتی ماره‌کردنیاندا).
وَلَا تَنكِحُوا۟ مَا نَكَحَ ءَابَآؤُكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةًۭ وَمَقْتًۭا وَسَآءَ سَبِيلًا ﴿22﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(ئەی پیاوان) مارە ی مەکەن ئەو ئافرەتانەی کەباوکەکانتان مارەیان کردوون (واتە باوەژنەکانتان) مەگەر ئەوەی پێش لەم (حەرام کردنە) کرابێت بەڕاستی ئەو مارەکردنە کردەوەیەکی زۆر پیس وچەپەڵە زۆر بێزراو وڕێبازێکی زۆر خراپ و بەدە (کەگیراوەتە بەر)
ته‌فسیری ئاسان
نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که پێشتر باوکتان ماره‌ی کردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد (له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێکی گه‌وره و ناشرین و ناپه‌سه‌نده و ڕێبازێکی خراپه.
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَٰتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَٰتُكُمْ وَعَمَّٰتُكُمْ وَخَٰلَٰتُكُمْ وَبَنَاتُ ٱلْأَخِ وَبَنَاتُ ٱلْأُخْتِ وَأُمَّهَٰتُكُمُ ٱلَّٰتِىٓ أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَٰتُكُم مِّنَ ٱلرَّضَٰعَةِ وَأُمَّهَٰتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَٰٓئِبُكُمُ ٱلَّٰتِى فِى حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ ٱلَّٰتِى دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُوا۟ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَٰٓئِلُ أَبْنَآئِكُمُ ٱلَّذِينَ مِنْ أَصْلَٰبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُوا۟ بَيْنَ ٱلْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿23﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
قەدەغە کراوە لەسەرتان (حەرام کراوە) (مارەکردنی) دایکانتان و کچەکانتان و خوشکەکانتان و پورەکانتان (کەخوشکی باوکتانن) و پورەکانتان (کەخوشکی دایکتانن) و کچانی برا و کچانی خوشک ئەو دایکانەتان کەشیریان پێداون وخوشکەکانتان لەشیرەوە و دایکی ژنەکانتان (خەسوو) و کچانی ژنانتان کە لەمێردی تریان بن ئەوانەی کەلە ماڵی ئێوەدا دەژین لەو ژنانەتانن کەچوونەتە لایان جا ئەگەر نەچووبونە لایان (لای دایکی کۆڵەبەسەکان) ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (لەمارە کردنی کچەکانیاندا) وە (حەرامە بۆتان) ھاوسەری کوڕەکانتان (بووکەکانتان) ئەوانەی کەلە پشتی خۆتانن وە (قەدەغە وحەرامکراوە لەسەرتان) کۆکردنەوەی نێوان دوو خووشک لەیەک کاتدا مەگەر ئەوەی پێش ئەم (حوکمە لەنەفامیدا) کرابێت بێگومان خوا ھەمیشه لێبوردە و میھرەبانە
ته‌فسیری ئاسان
(ئیمانداران، ئه‌م ئافره‌تانه) ماره‌کردنیان حه‌رامکراوه له‌سه‌رتان: دایکانتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان (خوشکی باوک)، پوره‌کانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چوونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه (ماره‌یان بکه‌ن)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له‌پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان له یه‌ک کاتدا، جگه له‌وانه‌ی که ڕابوورد، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
۞ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۖ كِتَٰبَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمْ أَن تَبْتَغُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ ۚ فَمَا ٱسْتَمْتَعْتُم بِهِۦ مِنْهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَٰضَيْتُم بِهِۦ مِنۢ بَعْدِ ٱلْفَرِيضَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿24﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(ھەروەھا حەرام کراوەلێتان) ئەوانەی کەمێردیان ھەیە لە ئافرەتان جگە لەوانەی کە بوونەتە موڵکتان (کەنیزەک) (ئەو حوکمانە باسکران) پێویست کراوو نوسراوی خوایە لەسەرتان وە بۆتان حەڵاڵکراوە بێجگە لەوانە (کە باسکران ھەمووی حەڵاڵە بۆتان تا چوار ژن بەیەکەوە کۆ بکەنەوە) کە بەماڵ وسامانتان خوازبێنی (ئافرەتان) بکەن (بەمەرجێک) کە داوێن پاک بن و داوێن پیس نەبن جا ئەوەی کە لەزەتتان لێوەرگرت لەو ئافرەتانە ی (حەڵاڵن) ئەوا مارەییەکەیان پێ بدەن کەفەرزکراوە لەسەرتان تاوانتان لەسەر نیە لەوەی کە لەسەری پێک ھاتن (لەگەڵ ژنەکانتان دا لەکەمکردنەوەی مارەیی) لە پاش دیاریکردنی مارەیی بەڕاستی خودا ھەمیشە زانا و کاردروستە
ته‌فسیری ئاسان
(هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کتان (له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه، جا ئه‌م سنوورانه) خوا بڕیاریداوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باسکران، حه‌ڵاڵه بۆتان به‌هۆی ماڵ و دارایتانه‌وه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاک داوێن بن و له سنووری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ و هیچ گوناهیش نیه له سه‌رتان له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون له دوای دیاریکردنی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
وَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَٰنِكُم ۚ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ مُحْصَنَٰتٍ غَيْرَ مُسَٰفِحَٰتٍۢ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخْدَانٍۢ ۚ فَإِذَآ أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَٰحِشَةٍۢ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى ٱلْمُحْصَنَٰتِ مِنَ ٱلْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ ٱلْعَنَتَ مِنكُمْ ۚ وَأَن تَصْبِرُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿25﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەوەی لە ئێوە نەیتوانی لەبەر ھەژاری کە ئافرەتانی ئازادی ئیماندار مارەبکات ئەوە با لەوانە مارە بکات کەبوونەتە موڵکتان لە کەنیزەکە ئیماندارەکانتان وە خوا زاناترە بەباوەڕەکەتان ھەندێکتان لەھەندێکی ترتانن (ھەمووتان نەوەی ئادەمن) لەبەرئەوە مارەیان بکەن بەڕەزامەندی کەسوکاریان و مارەییەکەیان پێ بدەن بەشێوازێکی چاک لەکاتێکدا ئەو کەنیزەکانە پاک داوێن بن داوێن پیس (و زیناکاری بەئاشکرا) نەبن وە دۆستیان نەبێت (بەنھێنی بۆ زینا کردن) جا ئەگەر ئەو (کەنیزەکانە) شوویان کرد پاشان خراپەیەکی ئاشکرایان کرد (زینا) ئەوە نیوەی سزای ئافرەتە ئازادەکانیان لەسەرە (لێیان بدرێت کە پەنجا جەڵدە) ئەو (مارەکردنی کەنیزەکە) بۆ کەسێکە لەئێوە لە تاوان کردن (زینا) بترسێت بەڵام ئەگەر ئارام بگرن (و کەنیزەک مارە نەکەن) چاکترە بۆتان خوا لێبوردەی بەبەزەییە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ش که نه‌یتوانی له ئێوه له‌به‌ر ده‌ست کورتی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدا ماره بکات، ئه‌وه با له کچه‌که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کانتان بخوازێت، خوایش زانایه که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده و چۆنه، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان و ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتی یه)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه ماره بکه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کار‌و خاوه‌نه‌کانیان و ماره‌ییان به‌چاکی پێ بده‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش پێویسته پاک داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوویان کرد‌و له‌وه‌ودوا داوێن پیسیه‌کانیان ئه‌نجامدا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادیی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا)، له‌به‌ر ئه‌وه ماره‌کردنیان بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت تووشی هه‌ڵه‌و گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا ده‌رووتان لێده‌کاته‌وه) چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿26﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
خوا دەیەوێت بۆتان ڕوون بکاتەوە, وە ڕێنمونیتان بکات بۆ ڕێ وشوێنی ئەوانەی لە پێش ئێوەوە بوون (لەخواناسان) و لێتان خۆش ببێت وە خوا زانای کاردروستە
ته‌فسیری ئاسان
بێگومان خوا ده‌یه‌وێت (به‌م شێوه‌یه) هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه و ڕێنموویتان بکات بۆ ئه‌و یاسا‌و به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان (که پێغه‌مبه‌ران هێناویانه له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کان و... هتد) و ته‌وبه و په‌شیمانیشتان لێ وه‌ربگرێت، خوا زانا‌و دانایه.
وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُوا۟ مَيْلًا عَظِيمًۭا ﴿27﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وەخوا دەیەوێت کەلێتان ببورێت بەڵام ئەیانەوێت ئەوانەش کەشوێن ئارەزو و ھەواو ھەوەسەکانیان کەوتوون کە لاتان بدەن بەلادانێکی گەورە
ته‌فسیری ئاسان
بێگومان خوا ده‌یه‌وێت ته‌وبه و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت و له هه‌ڵه‌کانتان خۆش بێت، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی شوێن ئاره‌زه‌ووات و هه‌وه‌سبازی که‌وتوون ده‌یانه‌وێت ئێوه لابده‌ن به لادانێکی گه‌وره.
يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ ۚ وَخُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ ضَعِيفًۭا ﴿28﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
خوا دەیەوێت کەئەرکتان لەسەر سووک بکات چونکەئادەمی بە لاواز دروست کراوە
ته‌فسیری ئاسان
خوا ده‌یه‌وێت (به‌م به‌رنامه و ڕێبازانه) بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکه) ئاده‌میزاد به لاوازی دروست کراوه (له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانیه‌وه خۆڕاگرنیه).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٍۢ مِّنكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا ﴿29﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سامانی یەکتری مەخۆن لەنێوانتاندا بەناڕەوا مەگەر بازرگانیەک بێت بەڕەزامەندی لەنێوان خۆتان دا وە خۆتان مەکوژن (یان خۆتان مەفەوتێنن بەتاوان) بەڕاستی خواھەمیشە بەبەزەییە پێتان
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تی ڕووتان تێده‌کات یان تووشی زیانێک ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان.
وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَٰنًۭا وَظُلْمًۭا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا ﴿30﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھەرکەسێک ئەوە بکات (واتە یەکێک بکوژێت) بەدەست درێژی و ستەم ئەو لەمەودوا دەیخەینە ناو ئاگرەوە, وە ئەوەش ھەمیشە بۆ خوا ئاسانە
ته‌فسیری ئاسان
هه‌ر که‌سێکیش کاری وا‌بکات (سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق بخوات یان خۆی یان خه‌ڵک بکوژێت) به‌دوژمنایه‌تی و سته‌مکردن، ئه‌وه له ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه دۆزه‌خه‌وه و به‌ئاگر ده‌یسووتێنین، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاسانه.
إِن تَجْتَنِبُوا۟ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًۭا كَرِيمًۭا ﴿31﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەگەر دوور بکەونەوە لەو تاوانە گەورانەی کەلێتان قەدەغەکراوە ئەوە تاوانە بچووکەکانتان بۆ دەپۆشین وە دەتانخەینە شوێنێکی چاک و ڕێزدارەوە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی قه‌ده‌غه کراوه لێتان، ئه‌وه له گوناهه‌کانی ترتان چاوپۆشی ده‌که‌ین و ده‌تانخه‌ینه جێیه‌کی خۆش و سازگارو ڕێزداره‌وه (که به‌هه‌شتی به‌رینه).
وَلَا تَتَمَنَّوْا۟ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبُوا۟ ۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبْنَ ۚ وَسْـَٔلُوا۟ ٱللَّهَ مِن فَضْلِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا ﴿32﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئاوات مەخوازن بۆ ئەو پلەیەی کە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکی ترتاندا بۆ پیاوان بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە بۆ ئافرەتانیش بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە داوا لەخوا بکەن لەبەھرە و بەخششی خۆی بەڕاستی خوا ھەمیشە بەھەموو شتێک زانایە
ته‌فسیری ئاسان
ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه، کاتێک مافی داوه به‌پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به‌ئافره‌تان... هتد) پیاوان، به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌میشه و به‌رده‌وامیش داوای زیاده به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێک زانایه.
وَلِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مَوَٰلِىَ مِمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ ۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَـَٔاتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا ﴿33﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە دامان ناوە بۆ ھەموو (مردوویەک یان میراتێک) چەند میرات گرێک (کە بەشێ ئەگرن) لەوەی کە دایک و باوک و خزمانیان بەجێیان ھێشتووە, وە ئەوانەش کەپەیمانتان لەگەڵ گرێ داون (کە میرات لەیەکتربەرن) ئەوە بەشی خۆیانیان بدەنێ بەڕاستی خوا ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادار‌و چاودێرە
ته‌فسیری ئاسان
بۆ هه‌موو که‌سێک و هه‌موو سامانێک چه‌ند میراتبه‌رێکمان داناوه له‌وه‌ی که له دایک و باوک و خزمان به‌جێ ماوه (تا به‌دادپه‌روه‌ریی وه‌کو دیاریکراوه دابه‌شی بکه‌ن) و بۆ ئه‌وانه‌ش که په‌یمانتان له‌گه‌ڵ به‌ستوون که‌وا میرات له‌یه‌کتر بگرن، مافی ئه‌وانیش بده‌ن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام شایه‌تێکی ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ وَبِمَآ أَنفَقُوا۟ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ ۚ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٌۭ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُ ۚ وَٱلَّٰتِى تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهْجُرُوهُنَّ فِى ٱلْمَضَاجِعِ وَٱضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا۟ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيًّۭا كَبِيرًۭا ﴿34﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
پیاوان سەرپەرشتیارن (کاربەدەستن) بەسەر ئافرەتانەوە بەھۆی ئەوەوە خوا فەزڵی ھەندێکیانی داوە بەسەر ھەندێکیاندا ھەروەھا بەھۆی ئەوەی کە (پیاوان) لەسامانەکانیان خەرج دەکەن جا ئافرەتە چاکەکان (ئەوانەن) گوێرایەڵانی بەردەوام (بۆ خوا‌و پاشان مێردەکانیان) پارێزەرانی (داوێنی خۆیان وسامانی مێردەکانیانن) کە مێردەکانیان لەماڵەوە نەبن بەھۆی ئەوەی خوا فەرمانی پاراستنی داوە, وەئەو ئافرەتانەش کەئێوە دەترسن سەرپێچیتان بکەن ئەوە ئامۆژگاریان بکەن و جێگەیان لێ جیابکەنەوە (و لەگەڵیان مەخەون) وە لێیان بدەن بە (سوکی بەشێوەیەک کەلەشی عەیبدار نەکات) جا ئەگەر گوێرایەڵیان کردن ئەوە ئیتر ھیچ رێگەیەک لەدژیان مەگرنەبەر بەڕاستی خوا ھەمیشە بەرز وبڵند و گەورەیە
ته‌فسیری ئاسان
پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێز‌و زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که)پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن (له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا)، له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی ژیر‌و دیندارو گونجاو هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیانن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن (به‌تایبه‌ت ئه‌و نهێنیانه‌ی خوا ده‌یه‌وێت پارێزراو بن) به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خوا مافه‌کانی ئه‌وانی پاڕاستووه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش ئێوه ده‌ترسن سه‌رکه‌شی وسه‌رپێچی بکه‌ن سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو) له‌ناو جێ‌دا پشتیان تێبکه‌ن، (ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به‌مه‌رجێک لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێنه‌هێڵێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه‌وه له لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێمه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه‌به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه، (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن تۆڵه‌تان لێده‌سێنێت).
وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَٱبْعَثُوا۟ حَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهِۦ وَحَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهَآ إِن يُرِيدَآ إِصْلَٰحًۭا يُوَفِّقِ ٱللَّهُ بَيْنَهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًۭا ﴿35﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەگەر ترسان لە تێکچونی نێوانیان (ژن و مێرد) ئەوە ناوبژیوانێک بنێرن لەخزمی پیاوەکە و ناو بژیوانێک لە خزمی ئافرەتەکە ئەگەر (دوو ناوبژیوانەکە) ئاشتییان بوێت خوا نێوان ژن و مێردەکە چاک دەکاتەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانا و ئاگادارە
ته‌فسیری ئاسان
خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێک له خزمی پیاوه‌که و دادوه‌رێک له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئه‌وه خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م ده‌هێنێت له نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و ئاگایه.
۞ وَٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا وَبِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱلْجَارِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْجَارِ ٱلْجُنُبِ وَٱلصَّاحِبِ بِٱلْجَنۢبِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًۭا فَخُورًا ﴿36﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەس خوا بپەرستن، و ھیچ شتێک مەکەن بەھاوبەشی ھەروەھا لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن وە لەگەڵ خزم و نزیکان و ھەتیوان و ھەژاران وھاوسێی خزم و ھاوسێی بێگانە یا دوور و ھاوڕێی ھەمیشەیی یا ھاوڕێی سەفەر و ڕێبوار و ئەوانەی بوون بەموڵکتان (چاک بن لەگەڵیاندا) بەڕاستی خوا خۆشی ناوێت ئەو کەسەی کە خۆ بەزل زان و شانازیکار بێت
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتان و خزمان و هه‌تیووان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانه‌داو هاوه‌ڵی کار‌و سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتاندا، به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆده‌نوێنن و فیزده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.
ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴿37﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوانەی کە چرووکن فەرمانیش دەکەن بەخەڵکی بەچرووکی وە دەیشارنەوە ئەوەی خوا پێی بەخشیوون لە بەخششی خۆی وە ئامادەمان کردوە بۆ بێباوەڕان سزایەکی ریسواکەر
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ی ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵکی که ڕه‌زیل بن و ئه‌و شتانه‌ی خوا له زیاده فه‌زڵی خۆی پێی به‌خشیوون (له ماڵ و سامان و زانستی) ده‌یشارنه‌وه و (نایه‌ڵن که‌س سوودی لێوه‌ربگرێت، با ئه‌وه بزانن) که ئێمه بۆ خوانه‌ناسان سزایه‌کی سه‌رشۆڕکه‌رمان ئاماده کردووه.
وَٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۗ وَمَن يَكُنِ ٱلشَّيْطَٰنُ لَهُۥ قَرِينًۭا فَسَآءَ قَرِينًۭا ﴿38﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەوانەی ماڵەکانیان دەبەخشن لەبەر ڕوپامایی خەڵکی باوەڕیش ناھێنن نەبەخوا و نەبەڕۆژی دوایی وە ھەرکەس شەیتان ھاورێی بێت ئەوە (شەیتان) ھاورێیەکی زۆر خراپە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خه‌ڵکی ده‌به‌خشن، باوه‌ڕناهێنن نه به خوا، نه به‌رۆژی دوایی (دیاره که شه‌یتان ئه‌وانی له خشته بردووه و کردوونی به‌هاوه‌ڵی خۆی) جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکاته هاوه‌ڵ و هاوده‌می خۆی (مه‌گه‌ر خوا بزانێت) چ ناپوخت و ناله‌بارێکی کردۆته هاوه‌ڵی خۆی.
وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِهِمْ عَلِيمًا ﴿39﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەوانە چ زیانێکیان دەکەوتە سەر؟ ئەگەر باوەڕیان بھێنایە بەخوا وە بەڕۆژی دوایی وەبیان بەخشییایە لەوەی کەخوا پێ ی بەخشیبوون وەخوا ھەمیشە زانایە پێیان
ته‌فسیری ئاسان
چ زیانێکیان لێده‌که‌وت؟ چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟ (ئه‌و خه‌ڵکه) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و ڕۆژی دوایی بهێنایه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون بیانبه‌خشیایه (جگه له سوود و قازانجی بێ سنوور له هه‌ردوو دنیادا) خۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگای لێیانه‌و زانیاری هیه ده‌رباره‌یان.
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ ۖ وَإِن تَكُ حَسَنَةًۭ يُضَٰعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿40﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی خوا بە ئەندازەی گەردیلەیەک ستەم ناکات وە ئەگەر چاکەیەک ھەبێت (خودا) پاداشتەکەی چەندجارە دەکاتەوە و دەیبەخشێت لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورە
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک سته‌م (له ئاده‌میزاد) ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ک هه‌بێت (به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت و) چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت (به چاکه خوازان).
فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍۭ بِشَهِيدٍۢ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ شَهِيدًۭا ﴿41﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەمجا (حاڵی کافران) چۆن بێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شایەتێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە
ته‌فسیری ئاسان
ئینجا ده‌بێت حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه چۆن بێت کاتێک له هه‌ر میلله‌تێک شایه‌تێکمان هێنا و تۆشمان هێنا (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه (که په‌یامی خوات پێڕاگه‌یاندوون).
يَوْمَئِذٍۢ يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَعَصَوُا۟ ٱلرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّىٰ بِهِمُ ٱلْأَرْضُ وَلَا يَكْتُمُونَ ٱللَّهَ حَدِيثًۭا ﴿42﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
لەو ڕۆژەدا ئاوات دەخوازن ئەوانەی کافر بوون و سەرپێچی پێغەمبەریان کرد کە زەویان بەسەردا تەخت بکرێت (واتە بخرێنە ژێر زەوی و نەھێنرێنە دەرەوە) وە (لەو ڕۆژەدا) ھیچ قسەو باسێک لەخوا ناشارنەوە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و له پێغه‌مبه‌ر یاخی بوون، ئاواته‌خوازن که زه‌وییان پێ ته‌خت بکرایه‌و (هه‌ر له‌توێی خاک‌دا ون بوونایه‌و زیندوو نه‌کرانایه‌ته‌وه) و ناتوانن هیچ گوفتارێکی په‌نهانیان له خوا بشارنه‌وه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْرَبُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمْ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا۟ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِى سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿43﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی ئەو کەسانەی کەبڕواتان ھێناوە نزیکی نوێژ مەبنەوە کاتێک ئێوە سەرخۆش بن ھەتا بزانن چی دەڵێن وەھەروەھا نزیکی (جێگای) نوێژ مەبنەوە لەکاتێکدا لەشتان بێ نوێژە (لەشتان پیسە) مەگەر تێپەڕبن (بە مزگەوتدا) ھەتا خۆتان دەشۆن وە ئەگەر ئێوە نەخۆش بوون یان لەسەفەردا بوون یان کەسێک لەئێوە ھاتەوە لەشوێنی دەست بەئاو گەیاندنەوە یان جووت بوون لەگەڵ خێزانەکانتاندا (یالە یەک کەوتن لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەمدا) ئەمجا ئاوتان دەست نەکەوت ئەوە بەخۆڵێکی پاک تەیەموم بکەن جا بەو تۆز‌و خۆڵە ڕووخسار و دەستەکانتان تەیەموم بکەن بەڕاستی خوا ھەمیشە سڕەرەوەی تاوانە و لێبووردەیە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا ئێوه سه‌رخۆشن ـ ئه‌مه کاتێک بوو هێشتا عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرابوو ـ هه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشیی نامێنێت و ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) و به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه نوێژ مه‌که‌ن مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له سه‌فه‌ردا بن، هه‌تا خۆتان ده‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان له‌سه‌رئاو گه‌ڕانه‌وه، یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له یه‌ککه‌ون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک و (به‌و خاکه) ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستاندا، بێگومان خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆشبووه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی هه‌یه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يَشْتَرُونَ ٱلضَّلَٰلَةَ وَيُرِيدُونَ أَن تَضِلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ ﴿44﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە کە بەشێک لەنامەکەیان پێدراوە (کە تەوراتە) گومڕایی ھەڵدەبژێرن (دەکڕن) وە دەیانەوێت ئێوەش لەڕێبازی ڕاست گومڕاببن
ته‌فسیری ئاسان
ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که شاره‌زایی هه‌ندێک له کتێبه ئاسمانیه‌کانیان دراوه‌تێ، ئه‌وانه گومڕایی ده‌کڕن و ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش گومڕاو سه‌رلێشێواو بن.
وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَآئِكُمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ نَصِيرًۭا ﴿45﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وەتەنھا خوا چاک ئاگادارە بەدوژمنەکانتان وە تەنھا خوا بەسە دۆست بێت تەنھا خواش بەسە یاریدەدەر بێت
ته‌فسیری ئاسان
خوای گه‌وره‌ش چاک دوژمنه‌کانتان ده‌ناسێت، جا ته‌نها خوا به‌سه که یارو یاوه‌ر بێت و ته‌نها خوا به‌سه پشتیوان بێت.
مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَٱسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍۢ وَرَٰعِنَا لَيًّۢا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًۭا فِى ٱلدِّينِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَٱسْمَعْ وَٱنظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿46﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەندێک لە جوولەکەکان فەرموودەکانی خوا دەگۆڕن لەشوێن و مەبەستی خۆی وە دەڵێن: بیستمان و سەرپێچیمان کرد!! گوێ بگرە قەت گوێت لێ نەبێ!! وە دەڵێن (راعنا) چاک گوێمان بۆ بگرە (بەڵام بەزمانی جولەکە واتە تۆ خراپترینمانی ئەوان ئەم ما‌نایان مەبەست بوو) دەمیان خوار دەکردەوە (بۆ ئەوەی مەبەستە خراپەکە بگەیەنێت) وە بۆتانەو تەشەردان لەئایینی (ئیسلام) وە ئەگەر ئەوان بیان ووتایە بیستمان و گوێرایەڵین و (قسەمان) ببیستەو پەلەمان لێ مەکە ئەوە چاکترو ڕاست تر بوو بۆیان بەڵام خوا نەفرەتی لێکردن بەھۆی بێ باوەڕییەکەیانەوە بۆیە بڕوا ناھێنن کەمێکیان نەبێت
ته‌فسیری ئاسان
هه‌ندێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو قسه له‌جێی خۆیدا ده‌سکاریی ده‌که‌ن و جێ گۆرکێی پێده‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (به کینه‌وگاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به‌قسه‌شمان نه‌کردیت!! گوێ بگره ده‌ک گوێت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان وت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته ته‌عنه و ڕه‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان بیانوتایه: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێبگه‌ین) چاکترو ڕاستترو به‌نرختر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاک نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه، بۆیه باوه‌ڕناهێنن که‌مێک نه‌بێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ ءَامِنُوا۟ بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًۭا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰٓ أَدْبَارِهَآ أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّآ أَصْحَٰبَ ٱلسَّبْتِ ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًا ﴿47﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی ئەوانەی کەنامەتان پێ بەخشراوە بڕوا بھێنن بەو (قورئانە) ی ناردوومانەتە خوارەوە کە بەڕاست دانەری ئەو (تەوراتەی) ئێوەیە پێش ئەوەی ڕوخسارانێک ساف بکەین (لەپێشەوە) ئەمجا بیبەینە پشت سەریان یان نەفرەتیان لێ بکەین وەک چۆن نەفرەتمان کرد لە خەڵکانی شەممە (ئەوانەی کەڕاوە ماسییان لێ قەدەغە کرا لە ڕۆژی شەممەدا کەچی دەھاتن لەڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەخست و ڕۆژی یەک شەممە ھەڵیان دەگرتەوە) وەبڕیاری خوا ھەمیشە بەدی دێت
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێبکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کرد‌و فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه.
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفْتَرَىٰٓ إِثْمًا عَظِيمًا ﴿48﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی خوا خۆش نابێت گەر ھاوبەشی بۆ دابنرێ بێجگە لەوە خۆش ئەبێت لەھەر گوناھێکی تر بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە بێگومان گوناھێکی زۆر گەورەی ھەڵبەستووە
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُم ۚ بَلِ ٱللَّهُ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿49﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە کەخۆیان بەپاک و چاک دەزانن (وانیە) بەڵکو خوا ھەر کەسێکی بوێت پاک و خاوێنی دەکات و کەمترین ستەمیان لێ ناکرێت (بابەئەندازەی ئەو دەزوە باریکەی ناو‌کی خورماش بێت)
ته‌فسیری ئاسان
ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان خۆیان به چاک ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م (ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڵبژارده‌ی خواین) ئه‌وه وا نیه، به‌ڵکو خوا (به‌نده‌کانی ده‌ناسێت)و هه‌رکه‌س (شایسته بێت، په‌سه‌ندی ده‌کات)و دڵ و ده‌روونی خاوێن ده‌کات و ئه‌وانه به قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت.
ٱنظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَكَفَىٰ بِهِۦٓ إِثْمًۭا مُّبِينًا ﴿50﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
سەیری بکە چۆن بەدەم خواوە درۆ ھەڵدەبەستن وە بەسە ئەو درۆیەکە گوناھێکی ڕوون و ئاشکرایە
ته‌فسیری ئاسان
سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن (خاوه‌نانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به ده‌م خواوه ده‌که‌ن (بێباکانه ده‌ڵێن: عوزه‌یر یان مه‌سیح کوڕی خوان) ئه‌و تاوان و گوناهه‌یان به‌سه (بۆ سزادانیان چونکه تاوانێکی زۆر گه‌وره)ی ئاشکرایه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُؤْمِنُونَ بِٱلْجِبْتِ وَٱلطَّٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَٰٓؤُلَآءِ أَهْدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ سَبِيلًا ﴿51﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا ئاوڕێکت نەداوەتەوە لەوانەی بەشێک لەنامەی خواییان پێدراوە بڕوا ئەھێنن بەشتی بێ نرخ و بەرنامەی غەیری خوا (بە جادووگەران و بەشەیتان) وە ئەڵێن بەوانەی کەبێ بڕوان ئەوانە رێبازیان ڕاسترە لەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە
ته‌فسیری ئاسان
ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه، تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه).
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يَلْعَنِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ نَصِيرًا ﴿52﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوا نەفرینی لێ کردوون ھەرکەسێکیش خوا نەفرینی لێ بکات ئەوە ھەرگیز دەست ناکەوێت بۆی ھیچ یارمەتی دەرێ
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و (جووله‌کانه) که‌سانێکن خوا نه‌فرینی لێکردوون، که‌سێکیش خوا نه‌فرینی لێ بکات، ئه‌وه هه‌رگیز هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی.
أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُلْكِ فَإِذًۭا لَّا يُؤْتُونَ ٱلنَّاسَ نَقِيرًا ﴿53﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا ئەوانە (جولەکەکان) بەشیان ھەیە لە دەسەڵاتی پاشایەتی (خاوەنێتی بوونەوەر)؟ (جا ئەگەر بیانبوایە) ئەو کاتە بەخەڵکیان نەدەبەخشی (بە ئەندازەی) توێکڵی دەنکە خورمایەک
ته‌فسیری ئاسان
مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، تا ئه‌وکاته به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک له ناو‌کی خورما به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌ن؟!
أَمْ يَحْسُدُونَ ٱلنَّاسَ عَلَىٰ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۖ فَقَدْ ءَاتَيْنَآ ءَالَ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَءَاتَيْنَٰهُم مُّلْكًا عَظِيمًۭا ﴿54﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
یان ئێرەیی (حەسوودی) دەبەن بەخەڵکی؟ لەسەر ئەوەی خوا پێی بەخشیوون (کە پێغەمبەرێتیە) لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەوە بێـگومان داومانە بەنەوەی ئیبراھیم کتێب و پێغەمبەرێتی ھەروەھا پێمان بەخشین دەسەڵاتێکی گەورە
ته‌فسیری ئاسان
یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (پێغه‌مبه‌ری له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) خۆ بێگومان ئێمه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه (به مو‌سا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل و به محمدیش (صلی الله علیه وسلم) قورئان) هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون و (به هه‌ندێکیان) وه‌ک (یوسف و داود و سوله‌یمان) ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیووه.
فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا ﴿55﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جالەو خەڵکەدا ھەبوو بڕوایان بە (موحەممەد ﷺ) ھێنا ھەشیان بوو بەرگری لێ کردووە, وە دۆزەخ بەسە(بۆیان) کە ئاگرێکی ھەڵگیرساوە
ته‌فسیری ئاسان
جا له‌و خه‌ڵکه هه‌یه باوه‌ڕیان به (محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان) هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون، هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه، دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًۭا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَٰهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴿56﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بە ئایەتەکانی ئێمە لەمەولا دەیانخەینە ناو ئاگرێک ھەر کاتێک کە پێستیان سووتا (وبرژا) بۆیان دەگۆڕێن بە پێستێکی تر بۆ ئەوەی سزاکە (بەچاکی) بچەژن بەڕاستی خوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، له ئاینده‌دا ده‌یانسوتێنین به‌ئاگری دۆزه‌خ، هه‌موو جارێک پێستیان داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزا‌و ئازار بچه‌ژن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات به‌ڵکو بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕێبازی دینداری).
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّۭا ظَلِيلًا ﴿57﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەوانەی باوەڕیان ھێنا و کاری چاکەیان کرد لەمەولا دەیانخەینە چەند بەھەشتێ کە ڕووبارەکان دەچن بەژێریاندا دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بۆیان ھەیە تیایدا ھاوسەرانی پاک وخاوێن وە دەیانخەینە ژێر سێبەری چڕ‌و بەردەوامەوە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار (به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات و له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هاوسه‌ری پاک و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما).
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحْكُمُوا۟ بِٱلْعَدْلِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا ﴿58﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی خوا فەرمانتان پێ دەکات بەدانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان وە کاتێک دادوەریتان کرد لەنێوان خەڵکیدا (خوا فەرمان دەکات) بەدادگەری حوکم بکەن بەڕاستی خوا بە چاکی ئامۆژگاریتان دەکات بەڕاستی خوا ھەمیشە بیسەر و بینایە
ته‌فسیری ئاسان
بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَأُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَٰزَعْتُمْ فِى شَىْءٍۢ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿59﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی کەسانێک کەباوەڕتان ھێناوە گوێڕایەڵی خوا و گوێڕایەڵی پێغەمبەر بن وە پاشانیش گوێڕایەڵی کاربەدەستە (عادیلەکانی) خۆتان بن جا ئەگەر دووبەرەکیتان ھەبوو لە شتێکدا ئەوە بیگێڕنەوە بۆ لای خوا‌و (پێغەمبەر ﷺ) ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا و بەڕۆژی دوایی ئەوە باشترە وە ئاکام و ئەنجامی چاکترە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّٰغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوٓا۟ أَن يَكْفُرُوا۟ بِهِۦ وَيُرِيدُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًۭا ﴿60﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا ئاوڕێکت نەداوەتەوە بەلای ئەوانەی وا خۆ نیشان دەدەن کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان ھێناوە بەوەی دابەزیوە بۆتۆ (کە قورئانە) و بەوەش کە پێش تۆ دابەزیوە (کە تەوراتە) دەیانەوێت کە دادگایی وحوکمیان ببەن بۆلای یەکێک کە حوکم بەبەرنامەی خوا ناکات لە کاتێکدا بەڕاستی فەرمانیان پێ کراوە کە بڕوایان پێی نەبێت وە شەیتان دەیەوێت کە گومڕایان بکات بەگومڕاییەکی دوور لە ڕاستی
ته‌فسیری ئاسان
ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردار‌و جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوور‌و بێ سنوور.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ رَأَيْتَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًۭا ﴿61﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەگەر پێیان بوترێت: وەرن بۆلای ئەوەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە, وە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) دەبینی (ئەی موحەممەد ﷺ) دوو ڕووەکان ڕووت لێ وەردەگێرن بەوەرگەڕانێکی تەواو
ته‌فسیری ئاسان
کاتێکیش پێیان بوترێ: وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن به‌ته‌واوی.
فَكَيْفَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّآ إِحْسَٰنًۭا وَتَوْفِيقًا ﴿62﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا حاڵیان چۆن ئەبێت کاتێک بەسەرھاتێکی ناخۆشیان تووش بێت؟ بەھۆی ئەوەی دەستیان پێش خستووە (کردوویانە) پاشان دێنەوە بۆ لات و سوێند دەخۆن بەخوا تەنھا نیازی چاکە و یەک خستنەوەمان بووە (کاتێک کە حوکم دەبەین بۆلای غەیری خوا)
ته‌فسیری ئاسان
ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروستیانه‌وه به‌ڵایه‌ک دووچاریان ده‌بێت، که‌چی له‌وه‌ودوا (که په‌نایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ ده‌هێنێن و سوێند به‌خوا ده‌خۆن: له‌و کاره‌ماندا مه‌به‌ستمان ته‌نها چاکه‌کاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعْلَمُ ٱللَّهُ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِىٓ أَنفُسِهِمْ قَوْلًۢا بَلِيغًۭا ﴿63﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوانە کەسانێکن خوا دەزانێت چی لە دڵیان‌دا ھەیە کەواتە ڕوویان لێ وەرگێڕە وە ئامۆژگارییان بکەوە بڵێ پێیان دەربارەی خۆیان ووتەیەکی ڕەوان و کاریگەر
ته‌فسیری ئاسان
ئا ئه‌وانه که‌سانێکن خوا ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونیاندا حه‌شاردراوه، که‌واته ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشتگوێ بخه، ئامۆژگاریان بکه و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ جَآءُوكَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْتَغْفَرَ لَهُمُ ٱلرَّسُولُ لَوَجَدُوا۟ ٱللَّهَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًۭا ﴿64﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت گوێڕایەڵی بکرێت بەفەرمانی خوا وە بێگومان ئەگەر ئەوان کاتێک ستەمیان لە نەفسی خۆیان کرد بھاتنایە بۆلات وە داوای لێ بوردونیان بکردایە لە خوا پێغەمبەریش داوای لێ خۆش بوونی بۆ بکردنایە بێگومان دەیـان بینی خوا پەشیمانی وەرگر و بەبەزەییە
ته‌فسیری ئاسان
هیچ فرستاده‌یه‌کمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمانی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد (به لادان له شه‌ریعه‌ت) بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بکردایه، پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه، ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که خوا ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه).
فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ حَرَجًۭا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًۭا ﴿65﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
نەخێر (وانیە کەخۆیان بە باوەڕدار نیشیان دەدەن) سوێند بەپەروەردگارت بڕوا دارنین تاتۆ نەکەنە دادوەر لەھەر ئاژاوە و دووبەرەکیەکی نێوانیان دا لە پاشان ھەست نەکەن لە دەرونیاندا بەھیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و مل کەچ نەبن بەملکەچیەکی تەواو
ته‌فسیری ئاسان
نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.
وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ ٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ أَوِ ٱخْرُجُوا۟ مِن دِيَٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا۟ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًۭا ﴿66﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بێگومان ئەگەر ئێمە پێویستمان بکردایە لەسەریان کە یەکتری بکوژن (واتە باوەڕداران بێ باوەڕان بکوژن) یان لەماڵەکانتان دەربچن ئەوەیان نەدەکرد کەمێکیان نەبێت وە ئەگەر بەڕاستی ئەوان کاریان بکردایە بە پێی ئەو ئامۆژگارییانەی دەکران ئەوە باشتر بوو بۆیان وە دامەزراوتر دەبوون (لەسەر ئایینەکەیان)
ته‌فسیری ئاسان
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان بکوژن، یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت (چونکه به‌جێ هێنانی فرمانی خوا به‌بێ چه‌ن و چوون پیشه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌کانه، ئێمه‌ش ئه‌و داخوازیه‌مان لێ نه‌کردوون) جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه، ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی.
وَإِذًۭا لَّءَاتَيْنَٰهُم مِّن لَّدُنَّآ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿67﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جا ئەو کاتە بێگومان پێمان دەبەخشین لەلایەن خۆمانەوە پاداشتێکی گەورە
ته‌فسیری ئاسان
جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین...
وَلَهَدَيْنَٰهُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴿68﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ڕێنموونیمان دەکردن بۆ ڕێگای ڕاست
ته‌فسیری ئاسان
به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُو۟لَٰٓئِكَ رَفِيقًۭا ﴿69﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر بکات جا ئەوانە لەگەڵ کەسانێکن کە خوا فەزڵ و بەھرەی (خۆی) ڕشتووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەھیدان و پیاوچاکان وە ئەوانە چ ھاوڕێ و ھاوەڵێکی چاکن
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که‌خوا نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!
ذَٰلِكَ ٱلْفَضْلُ مِنَ ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ عَلِيمًۭا ﴿70﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەو فەزڵ و بەھرەیە تەنھا لەلایەن خواوەیە وە بەسە کە خوا زانایە (بەھەموو شتێک)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و ڕێز‌و به‌هره گه‌وره‌یه هه‌ر له‌لایه‌ن خواوه‌یه (بۆ به‌خته‌وه‌رانه)، خوا خۆی به‌سه که زانایه به‌هه‌موو شتێک.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ خُذُوا۟ حِذْرَكُمْ فَٱنفِرُوا۟ ثُبَاتٍ أَوِ ٱنفِرُوا۟ جَمِيعًۭا ﴿71﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ئاگاداریی خۆتان وەرگرن ئەوسا تاقم تاقم ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد) یان ھەموو پێکەوە ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌وه‌ی خۆتانی پێده‌پارێزن بیگرنه ده‌ست و ئاماده باش بن، ئینجا ده‌سته ده‌سته یان هه‌مووتان یه‌ک پارچه (به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ) هه‌ڵمه‌ت به‌رن و هێرش ببه‌ن. (هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه داواتان لێ‌کرا).
وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَىَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًۭا ﴿72﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بێگومان لە ناوتاندایە کەسی وا بەڕاستی خۆی دوا دەخات جا ئەگەر تووشی بەسەرھاتێکی خراپ ھاتن دەڵێت بەڕاستی خوا فەزڵ و بەھرەی ڕشت بەسەرمدا کە لەگەڵیاندا ئامادە نەبووم
ته‌فسیری ئاسان
سوێند بێت (ده‌سته‌یه‌ک دووڕوو هه‌ن) له‌ناوتاندا به‌ڕاستی خۆیان ده‌خڵافێنن و سستی ده‌که‌ن، جا ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌کتان تووش بێت (هه‌ریه‌ک له‌وانه) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا چاکی بۆ کردم که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئاماده‌ی (ئه‌و جه‌نگه) نه‌بووم.
وَلَئِنْ أَصَٰبَكُمْ فَضْلٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمْ تَكُنۢ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُۥ مَوَدَّةٌۭ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًۭا ﴿73﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەگەر تووشی فەزڵ و بەھرەیەک بوون لە خواوە بێگومان دەڵێت وەک لەنێوان ئێوە و ئەوا ھیچ دۆستایەتی یەک نەبوو بێت ئەی خۆزگە لەگەڵ ئەواندا بوومایە تا قازانجێکی زۆر گەورەم بکردایە
ته‌فسیری ئاسان
سوێند بێت ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ده‌ستکه‌وتێکتان له‌خواوه ده‌ستکه‌وت به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت ـ هه‌ر وه‌ک له‌نێوان ئێوه و ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی نه‌بوو بێت ـ خۆزگه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوومایه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی چاک و زۆر و زه‌به‌نده‌م به‌ده‌ست بهێنایه.
۞ فَلْيُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يَشْرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَمَن يُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿74﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
کەواتە با بجەنگن لەڕێی خوادا ئەو کەسانەی کە ژیانی دونیا دەفرۆشن بەڕۆژی دوایی جا ھەرکەسێک بجەنگێت لەڕێی خوادا ئەمجا بکوژرێ (شەھید ببێت) یان زاڵ ببێت ئەوە دواتر پێی دەدەین پاداشتێکی گەورە
ته‌فسیری ئاسان
ده‌با بجگێت له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ی ژیانی دنیا ده‌فرۆشن به‌رۆژی دوایی، جا هه‌ر که‌س بجه‌نگێت له‌پێناوی خوادا ئه‌وه ئه‌گه‌ر بکوژرێت و شه‌هید ببێت، یان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه له‌ئاینده‌دا پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری پێده‌به‌خشین.
وَمَا لَكُمْ لَا تُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا مِنْ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلظَّالِمِ أَهْلُهَا وَٱجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّۭا وَٱجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا ﴿75﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوە چیتانە (بەچ بیانوویەک) جەنگ ناکەن لەپێناوی خوادا و لەپێناوی چەوساوەکان لەپیاوان و ئافرەتان و منداڵان ئەوانەی کە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ڕزگارمان کەی لەم شارە (مەبەست پێی شاری مەککەیە) کە خەڵکەکەی ستەمکارن وە لەلایەن خۆتەوە پشتیوانێکمان بۆ بەدی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بەدی بھێنە بۆمان یارمەتیدەرێک
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌ی ئیماندارن) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و ڕزگار کردنی لاوازکراوو چه‌وساوه‌کان، له‌و پیاوان و ئافره‌تان و منداڵانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن و له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێکمان بۆ ساز بکه.
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱلطَّٰغُوتِ فَقَٰتِلُوٓا۟ أَوْلِيَآءَ ٱلشَّيْطَٰنِ ۖ إِنَّ كَيْدَ ٱلشَّيْطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا ﴿76﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە لەپێناوی خوادا دەجەنگن وە ئەوانەی بێ باوەڕن لە پێناوی نارەوا (یان شەیتان) دا دەجەنگن کەواتە شەڕبکەن لەگەڵ دۆستەکانی شەیتاندا بەڕاستی پیلانی شەیتان ھەر لاواز بووە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ی ئیماندارن (ته‌نها) له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگن (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له پێناوی سته‌مکارو زۆردار و (تاغوت)دا ده‌جه‌نگن، ده بجه‌نگن دژی یاوه‌رانی شه‌یتان (چونکه) به‌ڕاستی پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی شه‌یتان پووچ و لاوازه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوٓا۟ أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ يَخْشَوْنَ ٱلنَّاسَ كَخَشْيَةِ ٱللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةًۭ ۚ وَقَالُوا۟ رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا ٱلْقِتَالَ لَوْلَآ أَخَّرْتَنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ ۗ قُلْ مَتَٰعُ ٱلدُّنْيَا قَلِيلٌۭ وَٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿77﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا سەیری ئەو کەسانەت نەکردووە کەپێیان ووترا دەستان بگێڕنەوە (لەجەنگ و کوشتار) و نوێژ بکەن و زەکات بدەن؟ کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر پێویست کرا یەکسەر دەستەیەکیان لە خەڵکی دەترسان وەک ترسان لەخودا بگرە زیاتریش دەترسان دەیانووت ئەی پەروەردگاری ئێمە بۆچی جەنگت لەسەرمان پێویست کردوە خۆزگە دوات دەخستین (لەجەنگ کردن) بۆ ماوەیەکی کەم بڵێ خۆشی و لەزەتی دونیا زۆر کەمە و ڕۆژی دوایی باشترە بۆ کەسێک لەخوا بترسێت وەستەمتان لێ ناکرێت بە (ئەندازەی) تاڵی ناوکە خورمایەک
ته‌فسیری ئاسان
ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌وانه‌ی که پێیان وترا: ده‌ست بپارێزن کاتی جه‌نگ نیه! به‌ڵکو هه‌ر نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن، که‌چی کاتێک جه‌نگیان بۆ بڕیاردرا، ده‌سته‌یه‌کیان له خه‌ڵکی ده‌ترسان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که له خوا ده‌ترسن، یاخود زیاتریش و ده‌یانوت: خوایه تۆ بۆچی جه‌نگت له‌سه‌ر فه‌رزکردین، خۆزگه بۆ ماوه‌یه‌ک دوات ده‌خستین، به‌وانه بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر که‌م و کورته، ژیانی قیامه‌ت چاکترو خۆشترو نه‌بڕاوه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له خوا ده‌ترسێت و پارێزکاره، له‌وێ به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورمایه‌ک سته‌متان لێناکرێت.
أَيْنَمَا تَكُونُوا۟ يُدْرِككُّمُ ٱلْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِى بُرُوجٍۢ مُّشَيَّدَةٍۢ ۗ وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌۭ يَقُولُوا۟ هَٰذِهِۦ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۭ يَقُولُوا۟ هَٰذِهِۦ مِنْ عِندِكَ ۚ قُلْ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ فَمَالِ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًۭا ﴿78﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
لەھەرشوێنێک بن مردن پێتان دەگات بالەناو قەڵا و کۆشکی بەرزو قایمشدابن وە ئەگەر (ناپاکان) خۆشی و چاکە ھاتە رێ‌یان دەڵێن ئەمە لەلایەن خواوەیە وە ئەگەر تووشی نا خۆشی و خراپەیەک ھاتن دەڵێن ئەمە لەلایەن تۆوەیە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەمووی لەلایەن خواوەیە ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە؟ وەکو لە ھیچ قسەیەک تێنەگەن وایه
ته‌فسیری ئاسان
(دڵنیا بن) له هه‌ر کوێ بن مردن یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، با له‌ناو چه‌نده‌ها قه‌ڵاو شوێنی سه‌خت و قایمیشدا بن، (جا دووڕووه‌کان) ئه‌گه‌ر خێریان بێته ڕێ ده‌ڵێن: ئه‌مه له لایه‌ن خواوه‌یه و ئه‌گه‌ر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن (به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێن: ئه‌مه‌یان به‌هۆی تۆوه‌یه، پێیان بڵێ: هه‌ر هه‌مووی (هه‌رچی پێش دێت) له‌لایه‌ن خواوه‌یه و (بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه) ئه‌وه بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه (باوه‌ڕ لاوازه) هیچ شتێک تێناگه‌ن و له ڕاستیه‌کان حاڵیی نابن.
مَّآ أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍۢ فَمِنَ ٱللَّهِ ۖ وَمَآ أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍۢ فَمِن نَّفْسِكَ ۚ وَأَرْسَلْنَٰكَ لِلنَّاسِ رَسُولًۭا ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا ﴿79﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەر چاکەیەکت تووش بوو ئەوە لەخواوەیە وە ھەر خراپەیەکت تووش بوو ئەوە لە خۆتەوەیە و ئێمە تۆمان ناردووە بەپێغەمبەر بۆخەڵکی وە خوا بەسە شایەتی ئەوە بدات
ته‌فسیری ئاسان
(ڕاسته) که هه‌رچی بۆ تۆ (بۆ هه‌رکه‌سێک) پێش دێت له خێر‌و چاکه له خواوه‌یه و هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت بۆ پێش دێت ده‌ستی خۆتی تیایه (هه‌رچه‌نده به‌بێ ویستی خوا ڕوو نادات، به‌ڵام پاداشتت هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆگر بێت) و ئێمه تۆمان ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بۆسه‌ر خه‌ڵی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی (تا بیر‌و بۆچوونیان ڕاست بکه‌یته‌وه)، خوایش به‌سه که شایه‌ته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
مَّن يُطِعِ ٱلرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ ٱللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا ﴿80﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەر کەسێک گوێرایەڵی (پێغەمبەر ﷺ) بکات ئەوە بەڕاستی گوێرایەڵی خوای کردووە ھەرکەسێکیش پشت ھەڵبکات ئەوە ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە چاو‌دێر و پارێزەر بەسەریانەوە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌رداری خوای کردووه، ئه‌وه‌ش پشتی هه‌ڵکردووه (ئه‌وه خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت) خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاو‌دێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه.
وَيَقُولُونَ طَاعَةٌۭ فَإِذَا بَرَزُوا۟ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ غَيْرَ ٱلَّذِى تَقُولُ ۖ وَٱللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا ﴿81﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(دووڕوەکان) دەڵێن گوێرایەڵین (مل کەچ و فەرمانبەردارین) بەڵام کاتێک لەلای تۆ دەرچوون کۆمەڵێک لەوان شەو دەکەنەوە بەپیلان گێران (لەموسڵمانان) بەپێچەوانەی قسەکانی تۆ وەخوا دەینووسێت ئەو (پیلانانەی) شەو کردویانە کەواتە وازیان لێ بھێنە و پشت بەخوا ببەستە خوا بەسە پشتیوانت بێت
ته‌فسیری ئاسان
(دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین، به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه، ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ له شه‌ودا ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته، جا ئه‌وه‌ی شه‌و هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کات، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلْقُرْءَانَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُوا۟ فِيهِ ٱخْتِلَٰفًۭا كَثِيرًۭا ﴿82﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوەبۆ بییر ناکەنەوە لەقورئان؟ خۆ ئەگەر لەلایەن کەسێکی ترەوە بوایە جگەلە خوا بێگومان دەیانبینی تیایدا جیاوازیی زۆر
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه بوایه جگه‌له خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه.
وَإِذَا جَآءَهُمْ أَمْرٌۭ مِّنَ ٱلْأَمْنِ أَوِ ٱلْخَوْفِ أَذَاعُوا۟ بِهِۦ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى ٱلرَّسُولِ وَإِلَىٰٓ أُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ ٱلَّذِينَ يَسْتَنۢبِطُونَهُۥ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَٱتَّبَعْتُمُ ٱلشَّيْطَٰنَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿83﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە کاتێک ھەواڵێکیان پێ بگات دەربارەی ئاسایش و ھێمنایەتی (نێوانتان) یان لەبارەی ترسەوە بڵاوی دەکەنەوە بەڵام ئەگەر بیانگەڕانایەتەوە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ لای کاربەدەستانی خۆیان ئەوە ئەوانەی ڕاستی ھەواڵەکان دەردەھێنن دەزانن ھەواڵەکە (ڕاستە یان درۆیە) وە ئەگەر چاکەو بەزەیی خوا نەبوایە بەرامبەر بەئێوە بێگومان شوێن شەیتان دەکەوتن کەمێکتان نەبێت
ته‌فسیری ئاسان
(لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران): هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه و بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای کاربه‌ده‌ستانێک که له خۆیانن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له نهێنی هه‌واڵه‌کان تێده‌گه‌ن و ده‌کۆڵنه‌وه، نهێنی و ڕازه‌کانیان لێ ده‌رده‌هێنا، جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاودێری خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌که‌ی نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌که‌وتن، جگه له که‌مێکتان.
فَقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ۚ وَحَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَكُفَّ بَأْسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًۭا وَأَشَدُّ تَنكِيلًۭا ﴿84﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(ئەی موحەممەد ﷺ) لەپێناوی خوادا بجەنگێ تۆ تەنھا ئەرکی خۆت لێ داوا کراوە (یا تۆ تەنھا ئەرکی خۆتت لەسەرە) ھانی بڕوادارانیش بدە (بۆ جیھاد کردن) ئومێدە خوا ڕێگری لە ھێزی بێ باوەڕان بکات وە خوا بەھێزترە و تۆڵەی بەتینترە
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بجه‌نگه له پێناوی خوادا، چونکه ئه‌و ئه‌رکه هه‌ر له‌سه‌رشانی خۆته، (واته: هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیشت بیت)، هه‌روه‌ها هانی ئیماندارانیش بده (بۆ به‌شداری له شه‌ڕ‌ه‌کاندا) ئومێده خوای گه‌وره هێز له بێ باوه‌ڕان بسه‌نێته‌وه و به‌ریان بگرێت و زاڵتان بکات به‌سه‌ریاندا، چونکه خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرتره (به‌ڵکو به‌راورد ناکرێت) و به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت.
مَّن يَشْفَعْ شَفَٰعَةً حَسَنَةًۭ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٌۭ مِّنْهَا ۖ وَمَن يَشْفَعْ شَفَٰعَةًۭ سَيِّئَةًۭ يَكُن لَّهُۥ كِفْلٌۭ مِّنْهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ مُّقِيتًۭا ﴿85﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەرکەسێک تکایەکی چاکە بکات بەشێکی لە (پاداشتی) ئەو چاکەیە بۆ ھەیە وە ھەرکەسێک تکایەکی خراپە بکات ئەویش بەشێکی دەبێت لە (سزای) ئەو خراپەیە وەخوا ھەمیشە بەسـەر ھەموو شتێکدا بەتوانـایە (چاودێرە)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ی تکایه‌کی باش بکات، خه‌ڵک هان بدات بۆ چاکه‌خوازی، (له نێوان خه‌ڵکدا هه‌وڵی ته‌بایی بدات)، ئه‌وه به‌شێک له‌و پاداشتی چاکه‌یه‌ی بۆ هه‌یه‌و له‌و خێره‌دا به‌شداره (که ڕۆڵی تیادا هه‌یه) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تکایه‌کی خراپ ده‌کات و ڕۆڵێکی خراپ ده‌بینێت و هه‌وڵی فیتنه به‌رپا کردن ده‌دات و هانده‌رێتی، ئه‌وه ئه‌ویش به‌شێکی مسۆگه‌ری هه‌یه له سزا‌و لێپرسینه‌وه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگا‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٍۢ فَحَيُّوا۟ بِأَحْسَنَ مِنْهَآ أَوْ رُدُّوهَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَسِيبًا ﴿86﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەر کاتێک سڵاوێکتان لێ‌کرا ئەوە بەچاکتر لەو سڵاوە سڵاو بکەنەوە (لێیان) یان وەکو خۆی وەڵامی بدەنەوە بێگومان خوا ھەمیشە پرساو چاودێرە بەسەر ھەموو شتێکدا
ته‌فسیری ئاسان
هه‌رکاتێک سڵاو و چاک و چۆنیه‌کتان له‌گه‌ڵدا کرا ئه‌وه به‌جوانتر له سڵاوه‌که‌ی ئه‌و یاخود (هیچ نه‌بێت) وه‌کو خۆی وه‌ڵام بده‌نه‌وه، بێگومان خوا له هه‌موو شتێک ده‌پرسێته‌وه.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۗ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ حَدِيثًۭا ﴿87﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەخوا سوێند بەخوا بێگومان کۆتان دەکاتەوە بۆ (لێپرسینەوەی) ئەو ڕۆژی دواییەی کە ھیچ گومانی تێدا نیە جا کێ لە خوا قسە (و بەڵێنی) ڕاستترە
ته‌فسیری ئاسان
(الله) خوایه‌که بێجگه له‌و هیج خوایه‌کی تر نیه (شایسته‌ی په‌رستن بێت)سوێند به خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆتانده‌کاته‌وه و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یه، جا کێ هه‌یه قسه و گوفتاری له فه‌رمایش و فه‌رمووده‌ی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟
۞ فَمَا لَكُمْ فِى ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيْنِ وَٱللَّهُ أَرْكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓا۟ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَهْدُوا۟ مَنْ أَضَلَّ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا ﴿88﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوە چیتانە دەربارەی دوو ڕووەکان بوونەتە دوو دەستە لەکاتێکدا خوا ئەوانەی گەڕاندۆتەوە بۆ بێ باوەڕی بەھۆی کردەوەکانیانەوە ئایا دەتانەوێت ڕێنمونی کەسێک بکەن کە خوا گومڕای کردووە؟ وە ھەرکەسێک خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز ناتوانی ڕێگای ڕاستی بۆ بدۆزیتەوە
ته‌فسیری ئاسان
جا ئه‌وه چیتانه (ئه‌ی ئیمانداران) ده‌رباره‌ی دووڕووه‌کان بوون به دوو ده‌سته‌وه؟! له کاتێکدا خوا (سه‌ر شۆڕی کردوون) و وه‌ری گێڕاونه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی به‌هۆی ئه‌و کرده‌وانه‌ی که کردوویانه، ئایا ده‌تانه‌وێت (دڵی) که‌سێک هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکه‌ن که خوا گومڕای کردووه؟! (به‌هۆی باوه‌ڕی دانه‌مه‌زراو و دڵ و ده‌روونی نه‌خۆشیه‌وه)، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندیه‌وه) ئه‌وه هه‌رگیز ڕێگه‌یه‌کت ده‌ست ناکه‌وێت بۆ ڕێنموویی کردنی.
وَدُّوا۟ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا۟ فَتَكُونُونَ سَوَآءًۭ ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ أَوْلِيَآءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ ۖ وَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًا ﴿89﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوان ئاواتە خوازن ئێوەش بێ باوەڕبن وەک چۆن خۆیان بێ باوەڕ بوون تا ئێوەو ئەوان یەکسان بن کەواتە ئەوان بە دۆست و یارمەتی دەر ھەڵمەبژێرن ھەتا (پەشیمان دەبنەوەو) کۆچ دەکەن لەڕێی خوادا ئەمجا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد ئەوە (بەدیل) بیانگرن و بیانکوژن لەھەر شوێنێک تووشیان بوون وە ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک لەوان ھەڵمەبژێرن
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌و دووڕووانه) ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا، که‌واته له‌وانه پشتیوان و یاوه‌ر مه‌گرن هه‌تا کۆچ ده‌که‌ن له‌پێناوی خوادا، خۆ ئه‌گه‌ر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێدا ئه‌وانه‌تان ده‌ستکه‌وت، هه‌رگیز نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه یاوه‌رو هاوکار...
إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوْ جَآءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَٰتِلُوكُمْ أَوْ يُقَٰتِلُوا۟ قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَٰتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًۭا ﴿90﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جگە لەوانەی پەیوەندی دەکەن بە کەسانێکەوە کە لەنێوان ئێوەو ئەواندا پەیمان ھەیە یان ھاتوون بۆ لاتان لەسەر دڵیان ناڕەحەتە (حەزناکەن) لەوەی کە جەنگتان لەدژ بکەن یاجەنگ لەدژی خزمەکانیان بکەن وە ئەگەر خوا بیویستایە زاڵی دەکردن بەسەرتاندا وە جەنگیان دژتان دەکرد جا ئەگەر ئەوان کەنارگیر بوون لە ئێوە، وە جەنگیان لە دژتان نەدەکرد و پێشنیاری ئاشتیان کرد بۆتان (ملکەچ بوون) ئەوە خوا ڕێگەی نەداوون کە دەستیان بۆ بەرن و (نابێ شەڕیان لەدژ بکەن)
ته‌فسیری ئاسان
جگه له‌وانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیره و هۆزێک په‌یمان له‌نێوان ئێوه و ئه‌واندا به‌ستراوه، یاخود هاتبن بۆ لای ئێوه له‌کاتێکدا دڵیان ته‌نگ و بێزار بێت له‌وه‌ی جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن یان دژی تیره و هۆزه‌که‌ی خۆیان بجه‌نگن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وانی زاڵ ده‌کرد به‌سه‌رتانداو دژتان ده‌جه‌نگان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزو که‌نارگیر بوون له ئێوه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ نه‌کردن و ڕێبازی ئاشتیان گرته‌به‌رو ملکه‌چ بوون، ئه‌وه خوا هیچ ڕێگه‌یه‌کی دانه‌ناوه بۆ ئێوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه (که شه‌ڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان به‌دیل بیانگرن).
سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا۟ قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱلْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا۟ فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوٓا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًۭا ﴿91﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
لە مەولا کەسانێکی تر دەبینن دەیانەوێت لەئێوە ئەمین بن وە لە ھۆزەکەی خۆشیان ئەمین بن ھەر کاتێک بانگ کرابن بۆ بـێ بــاوەڕی و بت پەرستی گەڕاونەتەوە بۆی (واتە بەئاشتی ڕازی نەدەبوون) جا ئەگەر کەنارگیر نەبوون لێتان وە جڵەوی ئاشتیان نەدایە دەستتان وە دەستیان نەکێشایەوە (لەجەنگ کردن) ئەوە بەدیل بیانگرن و بیانکوژن لەھەر شوێنێک کە بەردەستتان کەوتن ئەوانەی (باسمان کرد) داومانەبە ئێوە لەدژیان دەسەڵاتی ئاشکرا
ته‌فسیری ئاسان
(هه‌روه‌ها) چه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن، هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه له جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵتان، ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا، ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا له‌سه‌ر (ڕاست و ڕه‌وایی کوشتن و به‌دیل کردنیان).
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَـًۭٔا ۚ وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَـًۭٔا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ وَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُوا۟ ۚ فَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّۢ لَّكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ فَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿92﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بۆ ھیچ باوەڕدارێک ڕەوا نیە باوەڕدارێک بکوژێت مەگەر بەھەڵە نەبێت وە ھەر کەسێک ئیماندارێک بە ھەڵە بکوژێت ئەوە (لەسەریەتی) ئازادکردنی کۆیلەیەکی باوەڕدار و (نرخی) خوێنێکیش بدات بە کەس و کاری کوژراوەکە مەگەر بیبەخشن (لە خوێنەکە بەخێری خۆیان) بەڵام ئەگەر کوژراوەکە لەگەلێک بوو کە دوژمنتان بوون (کافری شەڕکار بوون) وە بەڵام کوژراوەکە ئیماندار بوو ئەوە (ھەر لەسەریەتی) ئازادکردنی بەندەیەکی ئیماندار وە ئەگەر (کوژراوە باوەڕدارەکە) لەگەلێک بوو کە لەنێوان ئێوە وئەواندا پەیمان ھەبوو ئەوا (نرخی) خوێنێک بدەنەکەسی کوژراوەکە لەگەڵ ئازادکردنی کۆیلەیەکی ئیماندار جا ئەو (بکوژەی) دەستی نەکەوت (یان نەی بوو) ئەوە (لەسەریەتی) ڕۆژووگرتنی دوو مانگ لەسەریەک (ئەم بڕیاڕە) لێبووردنە لەلایەن خواوە، وە خوا ھەمیشە زانا و کاردروستە
ته‌فسیری ئاسان
بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌سوکاری کوژراوه‌که (وه‌ک میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببوورن و له خوێنه‌که‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و (کوژراوه) ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که) به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازادبکات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ک بوو که په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێن‌بایی بدرێت به‌که‌سوکاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌که‌وت (به‌نده ئازاد بکات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێت دوومانگ له‌سه‌ریه‌ک به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًۭا مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدًۭا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمًۭا ﴿93﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وەھەرکەسێک ئیماندارێک بەدەس ئەنقەس بکوژێت ئەوە تۆڵەی ئەو کەسە دۆزەخە بە ھەمیشەیی تیایدا ئەبێت وخوا خەشمی لێگرتووە و نەفرەتی لێکردووە و سزایەکی گەورەی بۆئامادە کردووە
ته‌فسیری ئاسان
هه‌ر که‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت (به‌حه‌لالی بزانێت)، ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و که‌سه دۆزه‌خه، نه‌مره تیایدا، هه‌روه‌ها خوا لێی توڕه بووه و نه‌فرینی لێکردووه و سزایه‌کی گه‌وره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُوا۟ وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَنْ أَلْقَىٰٓ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسْتَ مُؤْمِنًۭا تَبْتَغُونَ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌۭ ۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴿94﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی کەسانێک کەبڕواتان ھێناوە کاتێک دەرچوون (بۆ جیھاد کردن) لەڕێگەی خوادا ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە, وە نەڵین بەو کەسانەی کە سڵاوی (موسڵمانانە) تان لێدەکەن تۆ بڕوادار نیت؟ بەدوای شتوومەک و سامانی دونیاییدا بگەڕێن ئەوە لای خوا دەسکەوتی زۆر ھەیە ئێوەش لەمەو پێش ھەروەھا بوون (ئیمانەکەتان دەشاردەوە) ئەمجا خوا منەتی نا بەسەرتاندا (بە ھێز و زاڵی کردن) دەی کەواتە ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادارە بەوەی ئێوە دەیکەن
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، کاتێک ده‌رئه‌چن بۆ گه‌یاندنی ئیسلام و جیهاد له‌پێناوی خوادا، وردبین بن و هه‌موو شتێک ڕوون بکه‌نه‌وه (دووره په‌رێزبن له په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یی) و به‌وکه‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌یت) تۆ ئیماندار نیت!! (به‌و هه‌ڵوێسته) مه‌به‌ستتان ده‌سکه‌وتی ژیانی دنیابێت، لای خوا ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌یه، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان (سه‌رکه‌وتنی پێبه‌خشین و ده‌رووی لێکردنه‌وه) که‌واته، ورد‌و دووربین بن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وکاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام، ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ک که ناوی (مه‌رداس) بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ڕان، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی، ترسا‌و به‌په‌له دوور که‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا، ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێک چوونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به‌پیریانه‌وه‌و سه‌لامی لێکردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی.. دوایی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕی بوو بزانن به‌ڕاستێتی یان نا!!)...
لَّا يَسْتَوِى ٱلْقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُو۟لِى ٱلضَّرَرِ وَٱلْمُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ دَرَجَةًۭ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿95﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
یەکسان نین ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد ناکەن جگە لە خاوەن عوزرەکان نەبێت (وەک نەخۆش، و کوێر، وشەل) لەگەڵ تێکۆشەرانی ڕێگەی خوادا بەماڵ و گیانیان خوا فەزڵی تێکۆشەران بە ماڵ و گیانیانی داوە بە سەر دانیشتوان (لە جیھاد) دا بە پلەیەک وە ھەر یەک لەو دوو تاقمە خوا بەڵێنی پاداشتی زۆر چاکی پێی داون (کە بەھەشتە). وە خوا ڕێزی تێکۆشەرانی داوە بەسەر دانیشتووەکاندا بە پاداشتێکی گەورە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ی دانیشتوون له ئیمانداران و (جه‌نگ ناکه‌ن) ـ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ناته‌واون ـ (کوێر، شه‌ل، نه‌خۆش،... هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که جیهادو کۆشش ده‌که‌ن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان چوونیه‌ک نین، بێگومان خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پله‌یه‌کی تایبه‌تی بڕیارداوه بۆ تێکۆشه‌ران به ماڵیان و خۆیان، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که دانیشتوون و (فیداکاری ناکه‌ن و گیان به‌خت ناکه‌ن)، خوای گه‌وره به‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان به‌ڵێنی چاک و به‌نرخی داوه، (بێگومان) خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووری ئه‌و تێکۆشه‌ر و موجاهیدانه‌ی داوه به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌دا...
دَرَجَٰتٍۢ مِّنْهُ وَمَغْفِرَةًۭ وَرَحْمَةًۭ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا ﴿96﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
لەلای (خوا) وە پلەی زۆر و لێ‌خۆش بوون و میھرەبانیان بۆ ھەیە وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ویش چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ن (به‌گوێره‌ی هه‌وڵ و کۆشش) له‌لایه‌ن خواوه پێشکه‌ش ده‌کرێن (به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی نیه‌ت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌تدا، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه‌و به ڕه‌حم و دلۆڤانه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ قَالُوا۟ فِيمَ كُنتُمْ ۖ قَالُوا۟ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ قَالُوٓا۟ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةًۭ فَتُهَاجِرُوا۟ فِيهَا ۚ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا ﴿97﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بە ڕاستی ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا کەستەمیان لەخۆیان دەکرد (بە کۆچ نەکردنیان) (بە تەشەرەوە پێیان) دەڵێن (دەربارەی ئایینەکەتان) لەچیدا بوون؟! دەڵێن ئێمە چەوساوە بووین لەسەر زەویدا (پێیان) دەڵێن مەگەر زەوی خوا فراوان نەبوو؟ تا کۆچتان بکردایە تیایدا جا ئەوانە شوێنیان دۆزەخە ئای چ پاشە ڕۆژێکی خراپە
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن)و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له‌کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆر نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه و ڕێگه و سه‌رئه‌نجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپه.
إِلَّا ٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةًۭ وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًۭا ﴿98﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بێجگە لەو چەوساوانەی کە لە پیاوان و ئافرەتان و لە مناڵانن کە توانای ھیچ چارەیەکیان نیە (لەبەر بێ ھێزی و پیرییان) وە بەھیچ شێوازێک ڕێ دەرناکەن
ته‌فسیری ئاسان
مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به‌ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و ناته‌وان و لاوازکراون له‌و پیاوانه‌ی ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌و ناتوانن ته‌گبیرو گۆڕانکاریه‌ک بۆ خۆیان بکه‌ن و هیچ ڕێگه‌یه‌کیش شاره‌زانین بۆ چاره‌سه‌رو ده‌ربازکردنی خۆیان.
فَأُو۟لَٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًۭا ﴿99﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئا ئەوانە ئومێد ھەیە خوا لێیان خۆش بێت وە خوا ھەمیشە چاوپۆشیکار و لێخۆشبووە
ته‌فسیری ئاسان
ئا ئه‌وانه خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئاماده کردوون و خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێخۆشبووه‌و زۆریش چاوپۆشی ده‌کات (مه‌به‌ست له وشه‌ی ـ عسی ـ بۆ هاتنه دی به‌ڵێنه خواییه‌که‌یه).
۞ وَمَن يُهَاجِرْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدْ فِى ٱلْأَرْضِ مُرَٰغَمًۭا كَثِيرًۭا وَسَعَةًۭ ۚ وَمَن يَخْرُجْ مِنۢ بَيْتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدْرِكْهُ ٱلْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿100﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھەر کەسێک کۆچ بکات لە ڕێی خوادا دەستی دەکەوێت لە زەویدا جێگە و ڕێگەی زۆر (کە دوژمن پێی ناخۆشە) وە فراوانی (لە ڕۆزی ژیاندا) وە ھەرکەسێک لە ماڵی خۆی دەرچێت وە کۆچ بکات بۆ لای خوا و پێغەمبەرەکەی پاشان مردن پێی بگات ئەوە بێگومان پاداشتی ئەو کەسە کەوتۆتە سەر خوا وە خوا ھەمیشە لێبوردەی بە بەزەییە
ته‌فسیری ئاسان
جا ئه‌وه‌ی کۆچ بکات له پێناوی خوادا له‌و زه‌وییه‌ی که کۆچی بۆ ده‌کات، سه‌ربه‌رزییه‌ک بۆ خۆی و ڕیسواییه‌کی زۆریش بۆ دوژمنانی دروست ده‌کات، به‌ره‌که‌ت و فراوانی ڕزق و ڕۆزی ڕووی تێده‌کات، هه‌ر که‌سێکیش ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێ بهێڵێت وله پێناو خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌رچێت (واته به‌ره‌و وڵاتی ئیسلام، یاخود شوێنێکی ئازاد) کۆچ بکات، پاشان مردن یه‌خه‌ی پێبگرێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و که‌سه پاداشته‌که‌ی که‌وتۆته سه‌ر خوا (هه‌ر خۆی ده‌زانێت چۆن پاداشتی ده‌داته‌وه)، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه).
وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُوا۟ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلْكَٰفِرِينَ كَانُوا۟ لَكُمْ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا ﴿101﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەر کاتێک سەفەرتان کرد و گەڕان بەسەر زەویدا ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (دروستە بۆتان) کە نوێژەکان کورت بکەنەوە ئەگەر ترسان ئەوانەی بێ باوەڕن جەنگتان لەگەڵ بکەن بە ڕاستی بێ باوەڕان ھەمیشە بۆ ئێوە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکران
ته‌فسیری ئاسان
هه‌ر کاتێک به‌سه‌فه‌ر به‌لایه‌کی زه‌ویدا ڕۆیشتن، ئه‌وه گوناهبار نابن به‌کورت کردنه‌وه‌ی نوێژ، (به‌تایبه‌ت) ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناسن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن وئازارتان بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن.
وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوٓا۟ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا۟ فَلْيَكُونُوا۟ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا۟ فَلْيُصَلُّوا۟ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا۟ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًۭى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓا۟ أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا۟ حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴿102﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
کاتێک تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەجەنگدا) لەناو بڕواداراندا بوویت و پێش نوێژیت بۆ کردن ئەوە با تاقمێک لەوان لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن و با چەکەکانیان پێ بێت جا کاتێک سوژدەیان برد (رکاتێکیان تەواو کرد) با (بچنە دواوە) لە پشتانەوە بن (پاسەوانتان بن) وە باتاقمەکەی تر بێن کە نوێژیان نەکردوە (وپاسەوان بوون) و لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن وە با ووریای خۆیان بن و چەکەکانیشیان پێ بێت بێ باوەڕان ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ ئاگابن لە چەکەکانتان و شت و مەکەکانتان تا پەلامارتان بدەن بە پەلامارێکی یەکجارەکی (بدەن بە سەرتاندا) وە تاوانتان لەسەر نیە ئەگەر بەھۆی بارانەوە ناڕەحەت بوون یان نەخۆش بوون کە چەکەکانتان دانێن بەڵام ووریای خـۆتان بن بەڕاستی خوا ئامادەی کردوە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕیسواکەر
ته‌فسیری ئاسان
کاتێکیش تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ناو هاوه‌ڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ ده‌کردن (له کاتی جه‌نگدا)، ئه‌وه با ده‌سته‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ تۆدا بوه‌ستن بۆ نوێژ و چه‌که‌کانیان پێ بێت، جا کاتێک ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی که نوێژ ده‌کات چوونه سووژده بائه‌وانی تر له پشتانه‌وه بن (ئینجا که لێبوونه‌وه له‌و ڕکاته) ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تر که پاسه‌وانییان ده‌کردو نوێژیان نه‌کردووه بابێن له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژه‌که‌یان بکه‌ن، با هوشیارو چه‌کداریش بن، چونکه بێ باوه‌ڕان ئاواته‌خوازن که ئێوه غافڵ بن له چه‌که‌کانتان و له که‌ل و په‌لتان، تایه‌ک هێرش بکه‌نه سه‌رتان وته‌فرو توناتان بکه‌ن، به‌ڵام بۆتان هه‌یه و قه‌یناکات چه‌که‌کانتان دانێن ئه‌گه‌ر ناڕه‌حه‌ت بوون به‌هۆی بارانه‌وه، یان هه‌ندێکتان نه‌خۆشکه‌وتن، هه‌میشه وریابن، به‌ڕاستی خوا سزای ڕیسواکه‌رو شه‌رمه‌زاری بۆ خوانه‌ناسان ئاماده کردووه.
فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا ٱطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتْ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ كِتَٰبًۭا مَّوْقُوتًۭا ﴿103﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەمجا کاتێک نوێژەکانتان بەجێ ھێنا ئەوسا یادی خوا بکەن بەپێوە و بەدانیشتنەوە وە لە سەرتەنیشتان (بە پاڵکەوتنەوە) جا ھەر کاتێک دڵ ئارام بوون (و ترستان نەما) ئەو کاتە نوێژەکانتان بە ڕێک و پێکی بکەن بەڕاستی نوێژ ھەمیشە لەسەر باوەڕداران فەرز کراوێکی کات بۆ دیاری کراوە
ته‌فسیری ئاسان
جا کاتێک له نوێژ بوونه‌وه ئه‌وه یادی خوا بکه‌ن به‌پێوه‌بن یان به‌دانیشتنه‌وه یان به ڕاکشانه‌وه (به‌هه‌رجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا به‌سه‌رتانداو نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه نوێژ به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
وَلَا تَهِنُوا۟ فِى ٱبْتِغَآءِ ٱلْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا۟ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿104﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
سست مەبن لە بەدوا گەڕانی دوژمنتاندا (یان لە بەدوا گەڕانی ئەو قەومە کافرانەدا) ئەگەر ئێوە ئێش و ئازارتان پێ بگات بێگومان ئەوانیش ئێش و ئازاریان پێدەگات وەک چۆن ئێوە ئێش و ئازارتان پێدەگات وە ئێوە ئومێد دەکەن لەخوا ئەوەی ئەوان ئومێدی ناکەن (کە پاداشت و سەرکەوتنە) وە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانا و کار دروسته
ته‌فسیری ئاسان
له به‌رامبه‌ر (له‌شکری بێ باوه‌ڕانه‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان، چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌رپێش دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ئومێدو به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به ته‌مای نین، خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُ ۚ وَلَا تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًۭا ﴿105﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بێگومان ئێمە دامانبەزاندۆتە سەر تۆ ئەم قورئانە بەڕاستی بۆ ئەوەی بڕیار بدەی لەنێوان خەڵکیدا بەو بڕیارەی کەخوا نیشانی داویت وە بۆ ناپاکان مەبە بەپارێزەر و پشتیوان ولایەنگر
ته‌فسیری ئاسان
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندوه‌ته خواره‌وه، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌یت له نێوان خه‌ڵکیدا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و به‌گونجاوی ده‌زانیت (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و قازانجی خه‌ڵکی)، نه‌که‌یت به‌رگری له ناپاکان بکه‌یت... (ده‌گێڕنه‌وه جوله‌که‌یه‌ک لای (طعمة) ناوێک قه‌ڵغانێک به‌ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمة) حاشای لێده‌کات، که دێن ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵه دراوسێکه‌یه‌وه، جاکه کێشه‌که ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکه لایه‌نی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر به‌ده‌م و پل بووه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له ـ (١٠٥ تا ١١٣).
وَٱسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿106﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
داوای لێخۆشبوو‌ن لەخوا بکە بەڕاستی خوا لێ‌خۆش بووی بە بەزەیی یە
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام) داوای لێ‌خۆش بوون له خوا بکه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَلَا تُجَٰدِلْ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًۭا ﴿107﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەرگری مەکە لەوانەی ناپاکی دەکەن بەرامبەر خۆیان بێگومان خوا خۆشی ناوێت ئەوانەی کە بەردەوام زۆر ناپاک و گوناھبارن
ته‌فسیری ئاسان
به‌رگری له‌و که‌سانه‌ش مه‌که که ناپاکن و خیانه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت هه‌میشه خیانه‌تکارو تاوانبارن.
يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ ٱلْقَوْلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ﴿108﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(تاوانەکانی) خۆیان دەشارنەوە لەخەڵکی (لەترساندا) و نایشارنەوە لە خوا (و شەرمی لێ ناکەن) لەکاتێکدا خوا لەگەڵیاندایە کاتێک (کە بەنھێنی) لەشەودا تەگبیر دەکەن و قسەیەک دەکەن کە خوا پێی ڕازی نیە وە خوا ھەمیشە زانا‌و ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کە ئەوان دەیکەن
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت خیانه‌ت و تاوانه‌کانیان له‌خه‌ڵکی بشارنه‌وه، له‌کاتێکدا ناتوانن له خوای بشارنه‌وه که له‌گه‌ڵیاندایه‌و چاودێریانه، به‌شه‌ودا قسه‌ی واهه‌ڵده‌به‌ستن خوا پێی ڕازی نیه و خوا به‌رده‌وام گه‌مارۆده‌ری ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ جَٰدَلْتُمْ عَنْهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَمَن يُجَٰدِلُ ٱللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا ﴿109﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(ئیمانداران) بێداربن وا ئێوە بەرگریتان لەناپاکان کرد لەژیانی دونیادا دەی ئایا کێ بەرگرییان لێ دەکات (لە سزای خوا) لە ڕۆژی دواییدا یان کێ کار‌و باریان دەگرێتە دەست
ته‌فسیری ئاسان
باشه ئه‌وه‌ته ئێوه به‌رگریان لێده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا، ئه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت، لای خوا کێ به‌رگریان لێده‌کات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت (تا له سزای دۆزه‌خ ڕزگاریان بکات)؟
وَمَن يَعْمَلْ سُوٓءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُۥ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿110﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھەرکەس کردەوەیەکی خراپ بکات یان ستەم لەخۆی بکات پاشان داوای لێ خۆش بوون لەخوا بکات دەبینێت خوا لێبوردە و میھرەبانە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌ک بکات (دژ به‌خه‌ڵکی) یان سته‌م له خۆی بکات له‌وه‌ودوا (به‌خۆیدا بچێته‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکات، ئه‌وه خوایه‌کی لێخۆش‌بوو و میهره‌بانی ده‌ستده‌که‌وێت.
وَمَن يَكْسِبْ إِثْمًۭا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُۥ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿111﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھەرکەسێک گوناھێکی (گەورە) بکات بێگومان (زیانی) ئەو گوناھە ھەر بۆ خۆیەتی وەخوا ھەمیشە زانای کاردروستە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ش که گوناهو تاوانێک ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه به‌زیانی خۆی ته‌واو ده‌بێت، زیان به‌خۆی ده‌گات (له قیامه‌تدا)، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
وَمَن يَكْسِبْ خَطِيٓـَٔةً أَوْ إِثْمًۭا ثُمَّ يَرْمِ بِهِۦ بَرِيٓـًۭٔا فَقَدِ ٱحْتَمَلَ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا ﴿112﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھەرکەسێک گوناھێک بکات (بەھەڵە) یان گوناھێک بکات (بەقەست) پاشان (ئەو تاوانە) بخاتە سەر بێ تاوانێک ئەوە بێگومان خستویەتیە ئەستۆی خۆی (سزای) بوھتانێک وە تاوانێکی ئاشکرا
ته‌فسیری ئاسان
جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک یان تاوانێک ئه‌نجام بدات و له‌وه‌ودوا بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر بێ تاوانێکداو بێ تاوانێکی پێ له‌که‌دار بکات، بێگومان ئه‌و که‌سه بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئه‌نجامداوه و تاوانێکی گه‌وره‌ی کردووه (زیاد له گوناهه‌که‌ی خۆی).
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُۥ لَهَمَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ أَن يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ ۖ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَأَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًۭا ﴿113﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەگەر بەخشش و بەزەیی خوا بەسەر تەوە نەبوایە (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگـومان دەستەیەک لەو ناپاکانە بە نیازبوون کە گومڕات بکەن بەڵام ئەوانە بەس خۆیان گومڕا دەکەن وە ئەوانە ھیچ زیانێک ناگەیەنن بە تۆ وەخوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆ سەرت قورئان و دانایی وە ئەوەی کەنەتئەزانی فێری کردی وە ھەمیشە بەخششی خوا بەسەر تۆوە زۆر گەورەیە
ته‌فسیری ئاسان
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا نه‌بوایه به‌سه‌رته‌وه خه‌ریک بوو هه‌ندێکیان سه‌رت لێ بشێوێنن، بێگومان ئه‌وان به‌و کاره‌یان هه‌ر سه‌ر له خۆیان ده‌شێوێنن، دڵنیابه که ناتوانن له هیچ شتێکدا زیانت پێبگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره‌ش قورئان و دانایی بۆ دابه‌زاندوویت و فێری ئه‌و شتانه‌ی کردوویت که جاران نه‌تده‌زانی، به‌رده‌وامیش فه‌زڵ و ڕێزی خوا له‌سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) زۆر‌و فراوان و ئاشکراو دیاره و (نایه‌ڵێت تووشی هه‌ڵه ببیت).
۞ لَّا خَيْرَ فِى كَثِيرٍۢ مِّن نَّجْوَىٰهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَٰحٍۭ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿114﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھیچ چاکەیەک نیە لەزۆربەی چپەو سرتە کردنەکانیاندا مەگەر یەکێک فەرمان بکات بەماڵ بەخشین لەرێی خوادا یان فەرمانکردن بە چاکە یان چاککردنی نێوان خەڵکی جا ھەر کەسێک ئەوە بکات بەنیازی ڕەزامەندی خوا ئەوە لە داھاتوودا پێی دەبەخشین پاداشتی زۆر گەورە
ته‌فسیری ئاسان
له زۆربه‌ی چپه و سرته و قسه نهێنیه‌کانیاندا هیچ خێرێک به‌دی ناکرێت و تیایدا نیه، مه‌گه‌ر چپه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان بدات به‌به‌خششێک، یان چاکه‌یه‌ک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان خه‌ڵکی، جا ئه‌وه‌ی (ئه‌و شێوازه چاکه‌یه) ئه‌نجام بدات و مه‌به‌ستی ته‌نها ده‌ستکه‌وتنی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، ئه‌وه له ئاینده‌دا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور و گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشین.
وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ ٱلْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِۦ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا ﴿115﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وەھەرکەسێک دژایەتی (پێغەمبەر ﷺ) بکات پاش ئەوەی کە ڕێبازی ڕاستی بۆ ڕوون بوویەوە وشوێنی ڕێگایەکی تر بکەوێت بێجگە لەڕێگای بڕواداران ڕووی وەردەگێڕین بۆئەو ڕێبازەی کەھەڵی بژاردووە و دەیخەینە دۆزەخ ئای چ پاشەڕۆژێکی خراپە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران، ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه، (له قیامه‌تیشدا) ده‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه.
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا ﴿116﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوەی کەھاوەڵی بۆ دابنرێت بەڵام جگە لەوە ھەرچی بێت لێی خۆش دەبێت لە ھەرکەسێک کە (خوا) بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوەڵ بۆ خوا دابنێت ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕابونێکی دوور لەڕاستی
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت له‌وه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه له‌و (هاوبه‌ش دانانه) له گوناهانی تر بۆ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت و (په‌شیمان بێت) خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به‌گومڕاییه‌کی زۆر دوور.
إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَٰثًۭا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَٰنًۭا مَّرِيدًۭا ﴿117﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جگە لە خوا نزا‌و ھاوار ناکەن (نایپەرستن جگە لەخوا) تەنھا لەچەند (بتێکی ناولێنراوی) مێینە نەبێت (وەک لات ومەنات وعوزا) وە نایپەرستن جگە لە شەیتانی یاخی و سەرکەش نەبێت
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه) ئه‌وه‌ی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ـ جگه له‌خوا ـ چه‌ند په‌رستراوێکی کار تێکراون (په‌رستراو ده‌بێت کارتێکه‌ر بێت نه‌ک کارتێکراو، بۆیه بته‌کانیان به‌مێینه ناوناوه وه‌ک: لات و عوززا)، ته‌نها هاناو هاواریشیان هه‌ر بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی یه که له هه‌موو خێرێک داماڵراوه.
لَّعَنَهُ ٱللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا ﴿118﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
کە خوا نەفرەتی لێکردووە. وە (شەیتان) ووتوویەتی سوێند بێت ھەڵدەبژێرم (بەبەندەی خۆم) لەبەندەکانتدا بەشێکی دیاریکراو
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و شه‌یتانه‌ی که خوا نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی: سوێند بێت به تۆ ئه‌ی خوا به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت دائه‌بڕم له ئیمان و خواناسی.
وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلْأَنْعَٰمِ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيْطَٰنَ وَلِيًّۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًۭا مُّبِينًۭا ﴿119﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
سوێند بێت گومڕایان دەکەم و بەئاوات و خەیاڵی درۆینە سەرگەرمیان دەکەم وە فەرمانیان پێ دەدەم جا بێگومان ئەوانیش گوێچکەی ئاژەڵەکان دەبڕن (لەسەردەمی نەفامیدا ھەر ووشترێک پێنج سکی بکردایە گوێیان دەبڕی ولەسەر خۆیان حەرام دەکرد) وە فەرمانیان پێ دەدەم ئەوسا ئەوانیش دروستکراوی خوا دەگۆڕن وە ھەرکەسێک شەیتان بکات بەدۆستی خۆی بێجگە لەخوا ئەوە بێگومان زیانی لێ کەوتووە بەزیانێکی دیار‌و ئاشکرا
ته‌فسیری ئاسان
سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن، هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ڵقه له‌گوێکانی به‌ناو زانا ده‌ستکاریی جینات و سیفاتی ڕه‌چه‌ڵه‌کیی ده‌که‌ن و به‌گوێی شه‌یتان ده‌که‌ن، ئاده‌میزادو زینده‌وه‌ران تێکده‌ده‌ن، جگه له‌هه‌ندێکیان نه‌بێت که مه‌به‌ستیان خزمه‌تی ئاده‌میزاده)، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه.
يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ ۖ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا ﴿120﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(شەیتان) بەڵێنیان پێ دەدات و ئاوات و ئومێدیان دەخاتەبەر دڵنیابن شەیتان ھیچ بەڵێنێکیان پێ نادات جگە لەخەڵەتاندن نەبێت
ته‌فسیری ئاسان
(شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان، دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.
أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًۭا ﴿121﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوانە شوێن و جێگەیان دۆزەخە و ھیچ شوێنی ڕاکردن و لادانیان دەست ناکەوێت لێ ی
ته‌فسیری ئاسان
ئائه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ قِيلًۭا ﴿122﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لە داھاتوویەکی نزیکدا دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بە ژێر درەختەکانیان دا دەڕۆن دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی بەڵێنی خوایە و ڕاستە (بەدی دەھێنرێت) وە ئایا کێ لە خوا ڕاست بێژترە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه، جاکێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟
لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَآ أَمَانِىِّ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ۗ مَن يَعْمَلْ سُوٓءًۭا يُجْزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدْ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿123﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(بەرزی و پاداشت) نەبە ئارەزووی ئێوەیە و نەبەئارەزووی خاوەن کتێبەکانە ھەر کەسێک خراپەیەک بکات پاداشتی دەدرێتەوە, وە دەستی ناکەوێت بێجگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک
ته‌فسیری ئاسان
(پاداشت و ڕێز‌و نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه، ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات، ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات.
وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًۭا ﴿124﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
کەسێکیش کردەوە چاکەکان جێ بەجێ بکات لە نێر یان لە مێ لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە بڕوادار بێت ئەوە ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و بچووکترین ستەمیان لێ ناکرێت (ھێندەی توێکڵی ناوکە خورمایەک)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وه‌ش کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات نێر بێت یان مێ له‌کاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر په‌رده‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێناکرێت.
وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًۭا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبْرَٰهِيمَ خَلِيلًۭا ﴿125﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا کێ ئایینی چاکترو جوانترە (وە کێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ خوا لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە چاکەکار بێت و شوێنی ئاینی ئیبراھیم کەوتبێت بەڕاستی و پاکی (کە بە وییستی خۆی لە بەتاڵ لای داوە بۆ لای ڕاست) وە خوا ئیبراھیمی ھەڵبژارد بەدۆست و خۆشەویستی خۆی
ته‌فسیری ئاسان
کێ هه‌یه ئاینی چاکتره په‌سه‌ندترو جوانتر بێت له‌و که‌سه‌ی ڕووی کردۆته خوا و خۆی ته‌سلیمی ئه‌وزاته کردووه‌و له‌کاتێکدا کارجوان و کار په‌سه‌نده‌و شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار که‌وتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویستی خۆی ڕێزداری کردووه.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطًۭا ﴿126﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە خوا بەردەوام ئاگاداری ھەموو شتێکە
ته‌فسیری ئاسان
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و خوایه ده‌وری هه‌موو شتێکی داوه (به‌وردیی و به‌ته‌واویی له هه‌موو شتێک ئاگاداره).
وَيَسْتَفْتُونَكَ فِى ٱلنِّسَآءِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ فِى يَتَٰمَى ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلْوِلْدَٰنِ وَأَن تَقُومُوا۟ لِلْيَتَٰمَىٰ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِهِۦ عَلِيمًۭا ﴿127﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئافرەتان بڵێ خوا وەڵامتان دەداتەوە دەربارەیان وە ئەوەی بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە قورئاندا (وەڵامێکە) لەبارەی کچانی ھەتیوەوە ئەوانەی پێیان نادەن ئەوەی نووسراوە بۆیان (واتە میراتی باوکیان) وە حەز ناکەن مارەیان بکەن (لەبەر میراتەکەشیان ناھێڵن شوو بکەن) وە لە بارەی ئەو مناڵانەی کە بێ دەسەڵاتن وە (خوا فەرمان دەدات) بە دادگەری لەگەڵ ھەتیوان دا بجوڵێنەوە, وە ھەر کردەوەیەکی باش بکەن ئەوە بێگومان خوا بەئاگایە لێی
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه له‌مه‌وپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوک‌دا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی.
وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَافَتْ مِنۢ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًۭا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًۭا ۚ وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌۭ ۗ وَأُحْضِرَتِ ٱلْأَنفُسُ ٱلشُّحَّ ۚ وَإِن تُحْسِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴿128﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەگەر ئافرەتێک ترسا لە گوێ پێ نەدان یان پشت ھەڵکردنی مێردەکەی ئەوە ھەردووکیان ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە ئاشتەواییەکی چاک بکەن لە نێوان خۆیاندا ھەر ئاشتەوایی و یەک کەوتن چاکترە ھەر چەندە چروکی و ڕەزیلی تێکەڵاوی دەرونەکان کراوە, وە ئەگەر چاکە کار‌و پارێزکاربن ئەوە دڵنیابن بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئاگایە لەوەی کە دەیکەن
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له لووت به‌رزی یان پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ترسا، ئه‌وه هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نیه و کارێکی چاکه: ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاک بکه‌ن و له‌سه‌ر شێوازێک ڕێک بکه‌ون (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌هه‌ندێ مافی خۆی تابه‌ڕێزو سه‌ربه‌رزیه‌وه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا) هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی به سروشت حه‌ز به‌ره‌زیلی ده‌که‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کارو ڕه‌فتارجوان بن (له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا)و خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکار بن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیابن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگایه به کار‌و کرده‌وه‌تان.
وَلَن تَسْتَطِيعُوٓا۟ أَن تَعْدِلُوا۟ بَيْنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا۟ كُلَّ ٱلْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِن تُصْلِحُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿129﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن) جا کەواتە بەتەواوی خوار مەبنەوە (لە ھاوسەری یەکێکیان) بەو ھۆیەوە واز بھێنن لەوی تریان وەک ھەڵبەستراو (نە ئەوەیە مێردی ھەبێت نەبەرەڵاش کرا بێت وتەڵاق درا بێت) وەئەگەر بسازێن و پارێزکار بن ئەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبوردە و میھرەبانە
ته‌فسیری ئاسان
هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر زۆریش سوور بن له‌سه‌ری، جا که‌وابوو نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له یه‌کێکیان بکه‌ن به ته‌واوی ئه‌وی تر واز لێبهێنن وه‌ک هه‌ڵپه‌سێرراو، نه ئه‌وه‌یه مێردار بێت، نه ئه‌وه‌شه بێ مێرد بێت، خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ ٱللَّهُ كُلًّۭا مِّن سَعَتِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمًۭا ﴿130﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەگەر لێک جیابوونەوە پەروەردگار ھەریەکەیانی (لەوی تر) بێ نیاز و پێویستی گرت بەڕەحمی خۆی وە خوا ھەمیشە بەھرە فراوان و کاردروستە
ته‌فسیری ئاسان
خۆ ئه‌گه‌ر ژن و مێرد لێک جیاببنه‌وه (به‌گوێره‌ی شه‌رع و به‌رنامه‌ی خوا) ئه‌وه خوا هه‌ریه‌که‌یان شاد‌و بێ نیاز‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌کات، له به‌خشینی فراوانی خۆی (به‌هاوسه‌رێکی گونجاو) چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام فراوانگیرو دانایه.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًۭا ﴿131﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئامۆژگاریمان کردوون ئەوانەی کەنامەیان پێدراوە لەپێش ئێوەدا ھەروەھا ئێوەش کە لەخوا بترسن وە ئەگەر بێ باوەڕ بن ئەوە بەڕاستی ھەر ھی خوایە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە وە خوا ھەمیشە دەوڵەمەند و سوپاس کراوە
ته‌فسیری ئاسان
هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئامۆژگاری و فه‌رمانمانداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان بۆ هاتبوو له پێش ئێوه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئێوه‌شمان کردووه له خوا بترسن و به ته‌قواو پارێزکاربن، خۆ ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕو یاخی بن (ئه‌وه خۆتان زیان ده‌که‌ن)، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بێ نیازه‌و شایسته‌ی سوپاسه.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا ﴿132﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە تەنھا بۆ خوایە موڵکی ئەوە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا خوا بەسە پێ سپێراو و چاو‌دێر بێت
ته‌فسیری ئاسان
هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه و هه‌ر ئه‌و خوایه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی چاو‌دێر بێت و کاروباری پێ بسپێریت (ئاسمانه‌کان هه‌ر خوا خۆی فراوانییان ده‌زانێت و نهێنیه‌کانی زه‌ویش که‌مێکی زانراوه).
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأْتِ بِـَٔاخَرِينَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرًۭا ﴿133﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەگەر خوا بیەوێت ناتانھێڵێت و لەناوتان دەبات ئەی خەڵکینە وە دەستەیەکی تر دەھێنێت وەخوا ھەردەم بەسەر ئەوەدا بەتوانایه
ته‌فسیری ئاسان
خه‌ڵکینه، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر ده‌هێنێته مه‌یدانه‌وه و خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وکاره‌دا هه‌یه.
مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا ﴿134﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەر کەسێک پاداشتی دونیای دەوێت ئەوە لای خوایە پاداشتی دونیا و دواڕۆژ وە ھەمیشە خوا بیسەر و بینایە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و که‌سه‌ی ته‌نها پاداشتی دنیای ده‌وێت (ئه‌وه بابزانێت) که لای خوا پاداشتی دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تیش هه‌یه، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو بینایه.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ بِٱلْقِسْطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَوِ ٱلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ ۚ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًۭا فَٱللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا ۖ فَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلْهَوَىٰٓ أَن تَعْدِلُوا۟ ۚ وَإِن تَلْوُۥٓا۟ أَوْ تُعْرِضُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴿135﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی کەسانێک کەباوەڕتان ھێناوە بەردەوام زۆر دادگەربن لەبەر خوا شایەتی بدەن باشایەتی یەکە دژ بەخۆشتان بێت یان دژی باوک و دایک و دژی خزمە نزیکەکانتان (بێت) ئەگەر (شایەتی لەسەر دراوەکە) دەوڵەمەند بێت یان ھەژار (شایەتیەکە ھەر بدەن) چونکە خوا بەوان لە پێشترە (و قازانجیان چاکتر دەزانێت) کەواتە شوێن ئارەزوو مەکەون بۆ ئەوەی لەھەق لانەدەن وە ئەگەر(شایەتیەکە) پێچەوانە بدەن یان نەیدەن و گوێی نەدەنێ ئەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە بەکارەکانتان ئاگادارە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه ڕاگری دادوه‌ری بن و شایه‌تیی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تیه‌که‌شتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ندبێت یان هه‌ژار خوا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان چاکتر ده‌زانێت له ئێوه (واته به‌ته‌ماعی ده‌وڵه‌مه‌ندی له دادپه‌روه‌ری لامه‌ده‌ن و به‌هۆی نه‌داریی و به‌زه‌یی بێ جێ له حه‌ق لامه‌ده‌ن) نه‌که‌ن شوێن ئاره‌زووی نه‌فس بکه‌ون له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئێوه پێچ لێ بده‌ن (زمان بگۆرن) و شایه‌تی ناحه‌ق بده‌ن، یان پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن خوا ئاگاداره به کار‌و کرده‌وه‌تان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِى نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا ﴿136﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی کەسانێک کە باوەڕتان ھێناوە بەردەوام بن لەسەر باوەڕ بەخوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی ناردوویەتیە خوارەوە، بۆ پێغەمبەرەکەی وە بەو کتێبانەش کەپێشتر ناردوویەتیە خوارەوە, وە ھەر کەسێک بێ باوەڕ بێت بەخوا و بە فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی وە بە ڕۆژی دوایی ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕاییەکی زۆر دوور (لەڕاستی)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌رده‌وام و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و قورئانه‌ش که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا دایبه‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و کتێبانه‌ش که پێشتر ڕه‌وانه‌ی کردوون، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به‌خواو فریشته‌کانی و به کتێبه‌کانی و به‌پێغه‌مبه‌رانی و به‌رۆژی دوایی، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕابووه به‌ئه‌وپه‌ڕی گومڕایی.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًۢا ﴿137﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناوە پاشان بێ باوەڕ بوونەتەوە دواتر باوەڕیان ھێناوە ئەوسا بێ باوەڕبوونەتەوە پاشان لە بێ بڕواییدا زیادتر ڕۆچوون خوا ھەرگیز لێیان خۆش نابێت وە ڕێنماییان ناکات بۆ ڕێگای ڕاست
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، دووباره ئیمانیان هێنایه‌وه و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌وه، له‌وه‌ودوا زیاتر له بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا له‌وانه خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود به‌خش.
بَشِّرِ ٱلْمُنَٰفِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿138﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
موژدەبدە بەدوو ڕوەکان بەوەی کەبەڕاستی سزایەکی بەئازاریان بۆھەیە
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده به دووڕووه‌کان بده که به‌ڕاستی سزایه‌کی به‌ئێشیان بۆ ئاماده کراوه!!
ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلْعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا ﴿139﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەوانەی کە بێ باوەڕان بەدۆست و خۆشەویستی خۆیان دادەنێن بێجگە لە ئیمانداران ئایا بەتەمان سەربەرزیان لای ئەوان دەس کەوێت؟ (بۆچونێکی ھەڵەیە) چونکە بەڕاستی سەربەرزی و باڵا دەستی ھەمووی بۆ خوایە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌و دووڕووانه‌ی که بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه پشتیوان و یارویاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌یانه‌وێت عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌رزیان لای ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ (ئه‌وانه به‌هه‌ڵه‌دا چوون) چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و باڵاداستی و سه‌ربه‌رزیی هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه.
وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا۟ مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦٓ ۚ إِنَّكُمْ إِذًۭا مِّثْلُهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْكَٰفِرِينَ فِى جَهَنَّمَ جَمِيعًا ﴿140﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بێـگومان خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆتان لە قورئاندا ھەر کاتێک بیستان کە ئایەتەکانی (بەڵگەکانی) خوا بڕوایان پێ ناکرێت و گاڵتەیان پێ دەکرێت ئەوە دامەنیشن لەگەڵیاندا (لەگەڵ ئەوانەی گاڵتە بە ئایەتەکانی خوا دەکەن) تا دەچنە ناو باسێکی ترەوە (و باسەکە دەگۆڕن) بێگومان ئەگەر دانیشتن لەگەڵیاندا (و ھاوبەشیان بکەن) ئەوە ئێوەش وەک ئەوانن بە ڕاستی خوا کۆکەرەوەی دووڕوەکان و بێ باوەڕەکانیشە بە تێکڕا لە دۆزەخدا
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی (خوای گه‌وره) له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ی ناردووه بۆ سه‌رتان که: هه‌ر کاتێک له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو کوفر‌و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا، ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان به‌گۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن و (حسابی ئه‌وانتان بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه.
ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَٰفِرِينَ نَصِيبٌۭ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلَن يَجْعَلَ ٱللَّهُ لِلْكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا ﴿141﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(دووڕووەکان) ئەوانەی چاوەڕوانی (سەر ئەنجامی) ئێوە دەکەن جا ئەگەر بۆ ئێوە بوو سەرکەوتن لەلای خواوە دەڵێن مەگەر ئێمە لەگەڵ ئێوە نەبووین؟ بەڵام ئەگەر بێ بڕوایان بەشێکیان (لەسەرکەوتن) ھەبوو ئەڵێن ئایا ئێمە زاڵمان نەکردن بەسەر ئەواندا؟ و ئێوەمان نە پاراست لەئیمانداران ؟ (کەواتە بەشمان بدەن) جا خوا لەڕۆژی دواییدا بڕیاری یەکجاری دەدات لە نێوانتاندا وە ھەرگیز خوا (بەڵگەی) کافران بەسەر ئیماندارانی (ڕاستەقینە) دا سەرناخات (لەم جیھانەدا) ودروست نیە باوەڕداران ملکەچ وسەر شۆڕی بێباوەڕان بن وحوکمی ئەوان جێبەجێ بکەن
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ی که خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاسداوه چاوه‌ڕوانی به‌سه‌رهاتتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکتان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ست بکه‌وێت ده‌ڵێن: ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر کافره‌کان به‌شێکیان ببێت له سه‌رکه‌وتن، دووڕوه‌کان ده‌ڵێن: ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئێوه‌مان نه‌ده‌کرده‌وه و، نه‌مانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگه‌یه‌نن، ئینجا خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا دادوه‌ریی ده‌کات له نێوانتاندا (ئه‌ی بێ باوه‌ڕ و دووڕووه‌کان) دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌که‌نیان بکه‌ن.
إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوٓا۟ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُوا۟ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿142﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بە ڕاستی دووڕووەکان دەیانەوێت خوا بخەڵەتێنن کەچی (لەبەرامبەردا) خوا خەڵەتێنەری ئەوانە وفڕ وفێڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە) ھەر کاتێکیش ھەستن بۆ نوێژ بە تەمەڵی و سستی ھەڵدەستن ڕوپامایی بۆ خەڵکی ئەکەن وە یادی خوا ناکەن بەکەمی نەبێت
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی دووڕووه‌کان (وا ده‌زانن) فێڵ له خوا ده‌که‌ن (له‌کاتێکدا) ئه‌و زاته فێڵه‌کانیان پووچ ده‌کاته‌وه (نازانن که دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایه)، هه‌ر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ، زۆر به‌له‌ش گرانیی و ته‌مه‌ڵیی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌وانه ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، زۆر که‌م یادی خوا ده‌که‌ن.
مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ وَلَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا ﴿143﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
دوودڵ ودڵەڕاوکێیانە لـە نێوان (کوفر وباوەڕ) دا نەلای بڕوادارانن وەنە لای بێ باوەڕانن وەھەر کەسێک خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز ڕێگەیەکی ڕاستی بۆ نادۆزێتەوە (بیگەیەنێت بەمەبەست)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه گیریان خواردووه له‌و نێوانه‌دا، نه‌ئه‌وه‌یه پاڵ بده‌ن به‌ئیماندارانه‌وه، نه‌ئه‌وه‌شه پاڵ بده‌ن به‌کافرانه‌وه، هه‌ر که‌س خوا (به‌هۆی ناله‌باریی خۆیه‌وه) گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز نا‌توانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێته‌وه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًا ﴿144﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بێ بڕواکان مەکەنە دۆستی خۆتان لەبری ئیمانداران ئایا (بەم کارە) دەتانەوێت بیدەن بە خوا بەڵگەیەکی ڕوون لەدژی خۆتان؟
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بێ باوه‌ڕان مه‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆتان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌تانه‌وێت به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا بده‌نه ده‌ست خوا له‌سه‌ر خۆتان.
إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ﴿145﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(بابزانن) بەڕاستی دوو ڕووەکان لە خانە و تەبەقی ھەرە ژێرەوەی ئاگردان وە ھەرگیز ڕزگار کەرێکت بۆ ئەوان دەست ناکەوێت
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له چینی هه‌ره خواری ناو دۆزه‌خدان و هه‌رگیز بۆ ئه‌وان پشتیوانێکت ده‌ست ناکه‌وێت.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِٱللَّهِ وَأَخْلَصُوا۟ دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَسَوْفَ يُؤْتِ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿146﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جگە لەوانەی کە تەوبە دەکەن و خۆیان چـاک دەکەن ودەسـت دەگـرن بە (ئاینی) خـواوە, وە ئاینەکەیان پاک وخاوێن دەکەن بۆ خوا جائەوانەی (ئەو مەرجانەیان بەجێ ھێنا) لەگەڵ ئیمانداراندا دەبن بێگومان لەداھاتوودا خوا دەیبەخشێت بەئیمانداران پاداشتێکی زۆر گەورە
ته‌فسیری ئاسان
جگه له‌وانه‌یان ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه و کارونیه‌تیان چاک کردووه و ده‌ستیان به‌ئاینی خواوه گرتووه و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ته‌واویی دین و ئاینیان ساغ کردۆته‌وه بۆ خوا، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن و (له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌کرێن)، بێگومان له‌ئاینده‌دا خوا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌ئیمانداران.
مَّا يَفْعَلُ ٱللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِن شَكَرْتُمْ وَءَامَنتُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًۭا ﴿147﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئایا خوا چ ئیشێکی ھەیە بە سزادانتان ئەگەر سوپاسی بکەن وە باوەڕی پێ بھێنن وە خوا ھەمیشە سوپاسگوزاری بەندە چاکەکانیەتی و زانایە پێیان
ته‌فسیری ئاسان
خوا چ پێویستیه‌کی به‌سزادانی ئێوه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان هه‌بێت، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکه‌کانیه‌تی و زانا‌و ئاگایه پێیان.
۞ لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلْجَهْرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلْقَوْلِ إِلَّا مَن ظُلِمَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ﴿148﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
خوا پێی خۆش نیە ئاشکرا کردنی قسەی نابەجێ و خراپ مەگەر کەسێک ستەمی لێ‌کرا بێت (بۆی دروستە خراپەی ستەمکار ئاشکرا کات) وە خوا ھەمیشە بیسەر و زانایە
ته‌فسیری ئاسان
بێگومان خوا حه‌ز ناکات له قسه‌ی ناشیرین و نابه‌جێ و ناو ناتۆره وتن و جنێودان، مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌م لێکراو بێت، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو زانایه.
إِن تُبْدُوا۟ خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُوا۟ عَن سُوٓءٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّۭا قَدِيرًا ﴿149﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەگەر خێر و چاکە دەرخەن (بەئاشکرا بیکەن ) یان بیشارنەوە یان ببورن لەخراپە یەک ئەوە بێگومان خوا ھەمیشە لێبوردەی بەتوانایە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌گه‌ر کردار‌و گوفتارو به‌خششی خۆتان ئاشکرا بکه‌ن یان بیشارنه‌وه، یاخود چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و گوناهێک بکه‌ن، ئه‌وه بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه به‌ده‌سه‌ڵاتیشه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍۢ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍۢ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُوا۟ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ﴿150﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕن بەخواو پێغەمبەرەکانی وەدەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوان خوا و پێغەمبەرەکانی وە دەڵێن باوەڕ بەھەندێک (لەپێغەمبەران) دەھێنین وە باوەر ناھێنن بەھەندێکی تریان و دەیانەوێت لەو نێوانەدا ڕێگەیەک بدەنەبەر
ته‌فسیری ئاسان
بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ران ناهێنن و ده‌یانه‌وێت جیاوازی بکه‌ن له نێوان خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیدا (گوایه باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه به‌ڵام باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ران نیه)، (یاخود) ده‌ڵێن: باوه‌ڕ ده‌هێنین به‌هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕ به‌هه‌ندێکیان ناهێنین و ده‌یانه‌وێت له‌و نێوانه‌دا ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن...
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ حَقًّۭا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴿151﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئائەوانە بەڕاستی بێ باوەڕی تەواون وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕسواکەر
ته‌فسیری ئاسان
ئا ئه‌و که‌سانه به‌ڕاستی هه‌ر بێ باوه‌ڕن و بۆ بێ باوه‌ڕان سزایه‌کی سه‌ر شۆڕکه‌رمان ئاماده‌کردوه.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَلَمْ يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ أُو۟لَٰٓئِكَ سَوْفَ يُؤْتِيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿152﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی وە ھیچ جیاوازیەکیان نەخستە نێوان ھیچ کام لەو پێغەمبەرانە ئا ئەوانە لە داھاتوودا خوا پاداشتیان دەداتەوە, وە خوا ھەمیشە لێ بووردە و میھرەبانە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی هێناوه و هیچ جۆره جیاوازیه‌کیان نه‌کردووه له نێوان هیچ کامیانداو باوه‌ڕیان به هه‌موویان هه‌یه، ئا ئه‌وانه له‌ئاینده‌دا خوای گه‌وره پاداشتی خۆیان ده‌داتێ، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (بۆ باوه‌ڕداران).
يَسْـَٔلُكَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَٰبًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ فَقَدْ سَأَلُوا۟ مُوسَىٰٓ أَكْبَرَ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوٓا۟ أَرِنَا ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ۚ ثُمَّ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ فَعَفَوْنَا عَن ذَٰلِكَ ۚ وَءَاتَيْنَا مُوسَىٰ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًۭا ﴿153﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(ئەی موحەمەد ﷺ) خاوەن نامەکان داوات لێ دەکەن کە بۆیان بھێنیتە خوارەوە پەڕاوێک لەئاسمانەوە جا بەڕاستی داوایان کرد لە مو‌سا گەورەتر لەوە ووتیان خوامان نیشان بدە بەئاشکرا جابروسکەیەک لێی دان وگرتنی بەھۆی ستەم کردنیانەوە پاشان گوێرەکەیەکیان کرد بە پەرستراوی خۆیان پاش ئەوەی بۆیان ھات بەڵگە روون و ئاشکراکان ئەمجا ئێمە چاوپۆشیمان لەویش کرد (لە گوێرەکە پەرستیەکەیان) وە بەخشیمان بەموسا موعجیزە و بەڵگەی ئاشکرا (تا باوەڕ بھێنن)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) خاوه‌نانی کتێب داوای ئه‌وه‌ت لێده‌که‌ن که له ئاسمانه‌وه کتێبێکیان بۆ دابه‌زێنیت، جا ئه‌وانه به‌ڕاستی داوای له‌وه گه‌وره‌تریان له مو‌سا کرد، وتیان: ده‌مانه‌وێت خوامان به‌ئاشکرا نیشان بده‌یت، ئه‌سا هه‌وره بروسکه‌یه‌ک لێیدان له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و سته‌مه ناڕه‌وایه‌و (ئه‌و داخوازیه نادروسه‌یاندا) که‌چی له‌وه‌ودوا گوێره‌که په‌رستیانکرد له دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و موعجیزه ئاشکرایانه که بۆیان هات، جا له‌وه‌شیان خۆش بووین و به‌ڵگه‌و موعجیزه و به‌رنامه‌ی ئاشکرامان به‌خشی به مو‌سا (تا ڕێنمووییان بکات).
وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ ٱلطُّورَ بِمِيثَٰقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا۟ فِى ٱلسَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا ﴿154﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بەرزمان کردەوە بەسەر سەریانەوە (کێوی گور) بەھۆی پەیماندانیانەوە, وە ووتمان پێیان بچنە ژوورەوە لەدەرگای (قودسەوە) بەمل کەچی وسوژدە بردنەوە, وە ووتمان پێیان دەست درێژی مەکەن لە رۆژی شەمماندا (بەڕاو کردنی ماسی) و وەرمان گرت لێیان پەیمانێکی بەھێز و بتەو
ته‌فسیری ئاسان
بۆ چه‌سپاندن و وه‌رگرتنی په‌یمانه‌که کێوی (طور) مان به‌رز کرده‌وه به‌سه‌ریانداو پێمان وتن: که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به‌سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فرمانمانداو) وتمان: له ڕۆژانی شه‌موواندا ده‌ستدرێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه ماسی مه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) په‌یمانێکی توند‌و به‌هێزمان لێوه‌رگرتن.
فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ وَكُفْرِهِم بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَقَتْلِهِمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَلْ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿155﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جا بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکەیان وە بەھۆی بڕوا نەھێنانیان بە ئایەتەکانی خوا وە کوشتنی پێغەمبەرەکانیان بەناڕەوا (وەک زەکەریاو یەحیا) وە بەھۆی ئەوەی کە ووتیان: ئێمە دڵمان داپۆشراوە (نەخێر وانیە) بەڵکو خودا مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا بەھۆی باوەڕ نەھێنانیانەوە کەواتە باوەڕ ناھێنن مەگەر کەمێکیان نەبێت
ته‌فسیری ئاسان
ئینجا به‌هۆی په‌یمان شکاندنیان و بێ باوه‌ڕیان به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و کوشتنی به‌ناحه‌قی پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌ڵێن دڵی ئێمه داخراوه و به‌رگی پێوه‌یه (مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئاماده‌نین گوێ بۆ هیچ ڕاستیه‌ک بگرن، خوا خه‌شمی لێگرتن و نه‌فرینی لێکردن) نه‌خێر به‌و جۆره نیه که ئه‌وانه ده‌یڵێن، به‌ڵکو خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه، جا هه‌ر بۆیه که‌مێکیان نه‌بێت باوه‌ڕناهێنن.
وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَىٰ مَرْيَمَ بُهْتَٰنًا عَظِيمًۭا ﴿156﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بەھۆی بڕوانەھێنانیانەوە, وە قسەکردنیان لەدژی مەریەم کە بوختانێکی زۆر گەورە بوو
ته‌فسیری ئاسان
(هه‌روه‌ها خوا ڕقی لێیانه) به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوون و ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیانبه‌ست...
وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا ٱلْمَسِيحَ عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ ۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًۢا ﴿157﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بەھۆی ئەوەی کەووتیان بێگومان ئێمە مەسیح عیسای کوڕی مەریەممان کوشت کە پێغەمبەری خوایە لەکاتێکدا نەشیان کوشتبوو وە ھەڵیشیان نەواسی بوو بەڵکو لێیان گۆڕدرا وە بێگومان ئەوانەی دووبەرەکیان تێکەوت دەربارەی عیسا لەگوماندان لە کوشتنەکەیدا ھیچ زانینێکیان دەربارەی نیە جگە لەشوێن کەوتنی گومان نەبێت وە بەڕاستی وبێگومان نەیان کوشتبوو
ته‌فسیری ئاسان
به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له قه‌ناره‌و خاچیانداو، به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان کوشتووه له بری ئه‌و)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیر‌و بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئه‌وانه هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه، جگه له شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه (ده‌ڵێین) که نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه.
بَل رَّفَعَهُ ٱللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴿158﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(وانیە) بەڵکو خوا بەرزی کردەوە بۆلای خۆی وەخوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە
ته‌فسیری ئاسان
نه‌خێر، به‌ڵکو خوا به‌رزی کرده‌وه بۆ لای خۆی، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌ست و دانایه.
وَإِن مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِۦ قَبْلَ مَوْتِهِۦ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًۭا ﴿159﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە ھیچ کەسێک نیە لەنامەدار و (خاوەن کتێب) ـەکان مەگەر بڕوای پێ دێنێت (بەعیسا) پێش مردنی وە لەڕۆژی دوایشدا ( عیسا) دەبێت بەشایەت بەسەریانەوە
ته‌فسیری ئاسان
هیچ که‌سێک نیه له خاوه‌نانی کتێب، که باوه‌ڕ نه‌هێنێت به عیسا پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت، به‌ڵکو سوێند به‌خوا هه‌ر باوه‌ڕ ده‌هێنێت پێی له پێش مردنیدا (له سه‌ره‌مه‌رگدا په‌رده له‌سه‌ر چاویان لاده‌درێت و گه‌لێک ڕاستی ده‌رده‌که‌وێت بۆیان، یاخود کاتێک عیسا داده‌به‌زێت گاور‌و جووه‌کانی ئه‌و کاته باوه‌ڕی دروستی پێده‌هێنن) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا شایه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه (که ئه‌وانه‌ی گومڕا بوون، خۆیان گومڕا بوون و ئه‌م کاتی خۆی هه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی نیشانداون).
فَبِظُلْمٍۢ مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَٰتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا ﴿160﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەھۆی ستەم کردنەوە لەلایەن جولەکەکانەوە حەراممان کرد لێیان چەند خۆراکێکی پاک و خاوێن کە حەڵاڵ کرابوو بۆیان وە بەھۆی زۆر دژایەتی کردن و بەرھەڵستی کردنیان لەڕێگەی خوا
ته‌فسیری ئاسان
به‌هۆی زوڵم و سته‌مێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌ر ڕێبازی خوا، ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تمان لێ حه‌رام کردن که پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ بوو...
وَأَخْذِهِمُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَقَدْ نُهُوا۟ عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَٰطِلِ ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿161﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە بەھۆی سوود و (ریبا) وەرگرتنیانەوە کەبێگومان لێیان قەدەغە کرا بوو وە بەھۆی سامان و ماڵی خەڵکی خواردنیانەوە بەناڕەوا وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕواکانیان سزایەکی زۆر بەئازار
ته‌فسیری ئاسان
هه‌روه‌ها به‌هۆی سو‌و خۆریانه‌وه که به‌ڕاستی لێیان حه‌رام کرابوو و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که ماڵی خه‌ڵکی به‌ناڕه‌وا ده‌خۆن (هه‌ندێک شتی تری حه‌ڵاڵمان لێ حه‌رام کردن)، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕن سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه.
لَّٰكِنِ ٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ مِنْهُمْ وَٱلْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ ۚ وَٱلْمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَٱلْمُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ أُو۟لَٰٓئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿162﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڵام دامەزراوان وشارەزایان لەزانیاریدا لەوان (لە جولەکەکان) و لە باوەڕدارەکان بڕوایان ھەیە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆ سەر تۆ وەبەوەش پێش تۆ نێردراوەتە خوارەوە, وە بەجێ ھێنەرانی نوێژ وزەکات دەران وباوەڕداران بەخوا و بە ڕۆژی دوایی ئەوانە لە داھاتوویەکی نزیکدا پێیان دەبەخشین پاداشتێکی زۆر گەورە
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که له زانستی و زانیاری‌دا ڕۆچوون، هه‌روه‌ها ئیمانداران (له‌وانیش و له‌ئێمه‌یش)، باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌وه‌ی بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌چاکی نوێژه‌کانیان به‌دروشمه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ده‌ن، باوه‌ڕیشیان به‌خواو به‌رۆژی دوایی هه‌یه، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان ده‌ده‌ینه‌وه.
۞ إِنَّآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ كَمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ نُوحٍۢ وَٱلنَّبِيِّۦنَ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَٰرُونَ وَسُلَيْمَٰنَ ۚ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا ﴿163﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی ئێمە نیگامان بۆ کردویت وەک چۆن نیگامان کرد بۆ نوح و بۆ پێغەمبەرەکانی پاش ئەو وە نیگامان کرد بۆ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی یەعقوب وە بۆ عیسا‌و ئەیوب و یونس و ھارون وسولەیمان وە زەبوریشمان بەخشی بەداود
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه، هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (کتێبێک بووه زۆربه‌ی ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگار بووه).
وَرُسُلًۭا قَدْ قَصَصْنَٰهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلًۭا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًۭا ﴿164﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
وە پێغەمبەرانێک بێگومان بەسەرھاتەکانیانمان گێڕاوەتەوە بۆت لەمەو پێش وە پێغەمبەرانێک بەسەرھاتەکانیانمان نەگێراوەتەوە بۆت وە خوا قسەی کرد لەگەڵ موسـا بەقسە کردن
ته‌فسیری ئاسان
بێگومان به‌سه‌رهاتی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانمان بۆ گێڕاویته‌وه، به‌سه‌رهاتی هه‌ندێکی تریشمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆی له‌گه‌ڵ موسادا گفتوگۆی یه‌کسه‌ری و ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجامداوه.
رُّسُلًۭا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةٌۢ بَعْدَ ٱلرُّسُلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴿165﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
پێغەمبەران (مان ناردووە) کە موژدەدەرن و ترسێنەر بن بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی نەبێت بەڵگە بەسەر خواوە دوای (ناردنی) پێغەمبەران وە خوا ھەمیشە زاڵ وکار دروستە
ته‌فسیری ئاسان
پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه) که مژده‌ده‌رن (به ئیمانداران) و ترسێنه‌رن بۆ (یاخیه‌کان)، تا خه‌ڵکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت (له‌سه‌ر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون، بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه.
لَّٰكِنِ ٱللَّهُ يَشْهَدُ بِمَآ أَنزَلَ إِلَيْكَ ۖ أَنزَلَهُۥ بِعِلْمِهِۦ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَشْهَدُونَ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًا ﴿166﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڵام خوا شایەتی دەدات بە (ڕاستیەتی) ئەو قورئانەی ناردویەتیە خوارەوە بۆت بە زانینی خۆی ناردویەتیە خوارەوە و فریشتەکانیش شایەتی ئەدەن وە خوا بەسە شایەت بێت
ته‌فسیری ئاسان
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕت پێناکه‌ن) به‌ڵام خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی که ڕه‌وانه‌ی کردووه بۆت، به‌ئاگاداری و زانیاری خۆیشی ڕه‌وانه‌ی کردووه، فریشته‌کانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن (له‌سه‌ر ئه‌وه، هه‌رچه‌نده) خوا خۆی به‌سه بۆ ئه‌و شایه‌تییه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ قَدْ ضَلُّوا۟ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا ﴿167﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕبوون و بەرھەڵستی ڕێگای خوایان کرد بێگومان ئەوانە گومڕابوون بە گومڕابوونێکی دوور و لەڕادە بەدەر
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان گرتۆته‌به‌ر و به‌ربه‌ستیشیان دانا له‌به‌رده‌م ڕێبازی خوادا (به‌شێنه‌یی و نه‌رم و نیانی)، بێگومان ئه‌وانه گومڕا بوون و له ڕاستی زۆر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَظَلَمُوا۟ لَمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا ﴿168﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان نەھێنا وەستەمیان کرد خوا لێیان خۆش نابێت ڕێنمونیشیان ناکات بۆ ھیچ ڕێگایەک
ته‌فسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و سته‌میان کردووه خوا نه‌یویستووه لێیان خۆش بێت، هیدایه‌ت و ڕێنمویشیان بکات بۆ ڕێگه و ڕێبازێک (که سوودی لێوه‌ربگرن)...
إِلَّا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا ﴿169﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
بێجگە لەڕێگەی دۆزەخ ئەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە, وە ئەوەی باسکرا لای خوا ئاسانە
ته‌فسیری ئاسان
جگه له ڕێگه‌ی دۆزه‌خ که ده‌یانگه‌یه‌نێته ناوی و ژیانی نه‌مریی به‌ناچاریی ده‌بێت تیایدا به‌رنه‌سه‌ر، ئه‌و سزادانه‌شیان لای خوا زۆر ئاسانه (چونکه ئه‌وانه شایسته‌ن).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلرَّسُولُ بِٱلْحَقِّ مِن رَّبِّكُمْ فَـَٔامِنُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿170﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی خەڵکینە بێگومان پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان ڕاستی و ڕەوا لەلایەن پەروەردگارتانەوە کەواتە ئێوەش باوەڕ بھێنن چاکترە بۆتان وە ئەگەر باوەڕ نەھێنن ئەوا بێگومان ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھی خوایە وە خوا ھەمیشە زانا و دانا و (کاردروستە)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ هاتووه به‌حه‌ق و ڕاستی، ده ئێوه‌ش ئیمان و باوه‌ڕی پێ بهێنن، ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، ئه‌وه دڵنیابن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه (ئاتاجی ئیمانی ئێوه نیه)، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ إِنَّمَا ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلْقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌۭ مِّنْهُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۖ وَلَا تَقُولُوا۟ ثَلَٰثَةٌ ۚ ٱنتَهُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ سُبْحَٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۘ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا ﴿171﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی خاوەن پەڕاوە ئاسمانیەکان زیادە ڕەوی مەکەن لەئاینەکەتاندا وە شتێک مەڵێن لە بارەی خواوە بێجگە لەڕاستی بێگومان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەری خوایە (دروستی کردوە بە) ووتەی خۆی (ببە) بە (جیبریلدا) ناردی بۆ مەریەم و (عیسا) گیانێکە لەلایەن خواوە بەخشراوە کەواتە بڕوا بھێنن بەخواو پێغەمبەرانی وە مەڵێن (خواکانمان) سیانن (اللە و عیسی و مەریەم) (لەو ووتەیە) واز بھێنن چاکترە بۆتان بێگومان خوا پەرستراوێکی تەنھایە پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی ڕۆڵەی ھەبێت ھەر ھی خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لەزەویدایە وە خوا بەسە چاودێربێت (و ھەموو شتێکی بدرێتە دەست)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا، جگه له حه‌ق و ڕاستی هیچی تر به ده‌م خواوه مه‌ڵێن، به‌ڕاستی مه‌سیح، عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه)، له دایک بوونه‌که‌ی به‌فه‌رمانی خوا بووه که‌له مه‌ریه‌مدا (به‌رجه‌سته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبه‌تیه) له‌لایه‌ن خواوه به‌خشراوه، ده ئیتر باوه‌ڕی دامه‌زراو به خوایه‌تی خوا‌و به پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، هه‌رگیز مه‌ڵێن خوا سیانه (له‌و گوفتاره نابه‌جێ یه) واز بهێنن چاکتره و قازانجتانه، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها یه‌ک تاکه خوایه، پاک و بێگه‌ردو دووره له‌وه‌ی که منداڵی ببێت (بوختانی ناقۆڵای وا، چۆن ده‌که‌ن)؟! هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و خاوه‌نیانه، بێگومان خوا به‌سه که به‌دیهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری (دروستکراوانی بێت).
لَّن يَسْتَنكِفَ ٱلْمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبْدًۭا لِّلَّهِ وَلَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ٱلْمُقَرَّبُونَ ۚ وَمَن يَسْتَنكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًۭا ﴿172﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ھەرگیز مەسیح لاریی نیە (ناڕازی نیە) لەوەی بەندەی خوا بێت ھەروەھا فریشتە نزیکەکانیش وە ھەر کەس بە بەندایەتی خوا ڕازی نەبێت وە خۆی بەگەورە دابنێت ئەوە لەداھاتوودا ھەموویان کۆدەکاتەوە لای خۆی
ته‌فسیری ئاسان
هه‌رگیز مه‌سیح لاری له‌وه نیه که به‌نده‌ی خوا بێت، هه‌روه‌ها فریشته نزیکه‌کانیش، جا ئه‌وه‌ی لاری و سه‌رپێچی بکات له په‌رستنی خوا‌و خۆی به‌زل بزانێت، ئه‌وه (با دڵنیابێت) هه‌مووان له ئاینده‌دا لای ئه‌و زاته ده‌بێت کۆببنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسْتَنكَفُوا۟ وَٱسْتَكْبَرُوا۟ فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿173﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جا ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە ئەوا پاداشتیان دەداتەوە و بۆیان زیادیش دەکات لەبەھرەی خۆی بەڵام ئەوانەی لاریان کرد (لەبەندایەتی ئەو) وە خۆیان بەگەورە زانی ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی بەئازار وە جگە لەخوا دەستیان ناکەوێت ھیچ دۆست و پشت گیرێک (سەرخەرێک)
ته‌فسیری ئاسان
(جا ئه‌و کاته) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی و به‌چاکی پاداشته‌کانیان ده‌داته‌وه و له فه‌زڵ و به‌خششی تایبه‌تی خۆی بۆیان زیادیش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی و لاریان کردووه و خۆیان به‌زل زانیووه، ئه‌وه خوا سزای زۆر به‌ئێشیان ده‌دات، ئه‌وسا بێجگه له خوا که‌سێکیان ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و زاته‌ش به‌زه‌یی پیایاندا نایه‌ته‌وه).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُم بُرْهَٰنٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ نُورًۭا مُّبِينًۭا ﴿174﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
ئەی خەڵکینە بەڕاستی بۆتان ھات بەڵگەی ئاشکرا لەپەروەردگارتانەوە، وە ناردمانە خوارەوە بۆتان ڕووناکییەکی ئاشکراکەر (کەقورئانە)
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد پێغه‌مبه‌وه (صلی الله علیه وسلم)و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِهِۦ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِى رَحْمَةٍۢ مِّنْهُ وَفَضْلٍۢ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴿175﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
جا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و پشتیان بەو بەستووە ودەستیان گرت بە ئاینەکەیانەوە ئەوە بێگومان دەیانخاتە ناو بەزەیی خۆیەوە و بەھرەو چاکەی (خۆیەوە) وە ڕێنماییان دەکات بۆلای خۆی کە ڕێگای ڕاستە
ته‌فسیری ئاسان
جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و شوێنی به‌رنامه‌که‌ی که‌وتوون، ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه.
يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِى ٱلْكَلَٰلَةِ ۚ إِنِ ٱمْرُؤٌا۟ هَلَكَ لَيْسَ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَهُۥٓ أُخْتٌۭ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ۚ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمْ يَكُن لَّهَا وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَتَا ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ۚ وَإِن كَانُوٓا۟ إِخْوَةًۭ رِّجَالًۭا وَنِسَآءًۭ فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۗ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ أَن تَضِلُّوا۟ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ ﴿176﴾
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki
(ئەی موحەممەد ﷺ) داوای فتوات لێ دەکەن ولێت دەپرسن بڵێ خوا فتواتان بۆدەدات دەربارەی کەلالە (کەسێکە نەوەو کوڕ‌و باوک و باپیری نەبێت) ئەگەر پیاوێک مردو منداڵی نەبوو تەنھا خوشکێکی ھەبوو ئەوە نیوەی میراتی برا مردووەکەی دەکەوێت وە (ئەگەر ئافرەتێ بمرێت و تەنھا برایەکی ھەبێت) ئەو (برایە) میراتی خوشکە مردووەکەی ھەموو دەبات ئەگەر خوشکە مردوەکەی منداڵی نەبێت بەڵام گەر دوو خوشک بوون (دوای برا مردووەکەیان) ئەوا ( دوو خوشکەکە) دوو سێیەکی میراتی براکەیـان دەبەن وە ئەگەر میراتگرەکان چەند خوشک و برایەک بوون، پیاوان و ئافرەتان ئەوە بۆ ھەر نێرینەیەک ئەندازەی بەشی دوو مێینە ھەیە خوا بۆتان ڕوون دەکاتەوە تا گومڕا نەبن وەخوا بەھەموو شتێک زانایە
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) داوای فتوات لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (کلاله) که بریتی یه: له که‌سێک باوک و نه‌وه‌ی نه‌بێت، تۆش بڵێ: خوا وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێک (پیاوێک) وه‌فاتی کرد‌و منداڵی نه‌بوو، هه‌ر ته‌نها خوشکێکی هه‌بوو، ئه‌وه نیوه‌ی سامانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه (نیوه‌که‌ی تریشی ده‌خرێته دارایی گشتی یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گشتیدا به‌کار ده‌هێنرێت)، (به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردووه‌که ئافره‌ت بوو) ئه‌وا براکه‌ی هه‌موو میراتیه‌که‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که منداڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابوو، (خۆ ئه‌گه‌ر پیاوه مردووه‌که) دوو خوشکی له دوا به‌جێ مابوو ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی ئه‌وه‌ی به‌جێی هێشتووه بۆ ئه‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر میراتگران پیاوان و ئافره‌تان بوون هه‌موویشیان له خوشک و برا پێکهاتبوون ئه‌وه بۆ نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه هه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌م شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه نه‌وه‌کو سرگه‌ردان ببن، خوای گه‌وره‌ش به هه‌موو شتێک زانایه.