Skip to content
Text size 100%
Translation comparison

Compare Fatir Quran translations

Compare up to three verified translation editions verse by verse, including editions in two different languages.

Kurdish editions (choose up to 3)

Changing languages or editions keeps the current surah and verse.

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍۢ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿1﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ھەموو ستایش بۆ خوایە کەبەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە فریشتەکانی کردووە بەنێراوانێک خاوەنی (چەند جۆرە) باڵن : دووان و سیان و چوار (خوا) ھەرچی بیەوێت لەدروستکردندا زیادی دەکات بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

ته‌فسیری ئاسان

سوپاس وستایش بۆ خوایه‌، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه‌، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍۢ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿2﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

خوا ھەر ڕەحمەت وچاکەیەک بۆ خەڵك بەرەڵا بکات و بیکاتەوە ئیتر شتێک نیە ڕێگری لێ بکات وبیگرێتەوە وەخوا ھەر بەھرەیەک بگرێتەوە ئیتر لەپاش گرتنەوەی خوا بەرەڵاکەر و نێرەری بۆ نیە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کار دروستە

ته‌فسیری ئاسان

هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه‌، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه‌، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه‌.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴿3﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەی خەڵکینە بیربکەوە لەفەزڵی خوا بەسەرتانەوە ئایا بێجگە لەخوا دروستکەرێکی تر ھەیە کەڕۆزیتان بدات لەئاسمان و زەویدا ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەخوا دەی چۆن وا ڕوو وەردەگێڕن (لەیەکخواپەرستی)

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه‌، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ ﴿4﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەگەر باوەڕیان پێ نەھێنایت (دڵگران مەبە) چونکە بەڕاستی پێغەمبەرانی پێش تۆش باوەڕیان پێ نەھێنرا ھەموو کارو بارەکان تەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە

ته‌فسیری ئاسان

(پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوات پێنه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیایه که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه‌، به‌ڵام غه‌مت نه‌بێت هه‌ر بۆ لای خوا هه‌موو کارێک ده‌برێته‌وه و ئه‌وانه له ده‌ستی ده‌رناچن.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ﴿5﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەی خەڵکینە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە دەی کەواتە با ژیانی دونیا فریوتان نەدات وە باشەیتان بە (بەزەیی و لێبوردەی) خوا فریوتان نەدات

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی خه‌ڵکینه‌: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه‌) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).

إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّۭ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ﴿6﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئێوەیە دەی کەواتە ئێوەش بەدوژمنی خۆتانی دابنێن بیگومان ئەو (شەیتان) تاقم وکۆمەڵەکەی بانگ دەکات بۆ ئەوەی ببەنە ھاوەڵانی ئاگری ھەڵگیرساوی (دۆزەخ)

ته‌فسیری ئاسان

چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.

ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌ ﴿7﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەوانەی بێ باوەڕ بوون سزای بەتینیان بۆ ھەیە وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردوە لێبوردن و پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوه‌ڕێیانه‌، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌جامداوه لێخۆشبوون و پاداشتی بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه بۆ بۆیان ئاماده‌یه‌.

أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًۭا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴿8﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

دەی ئایا کەسێک کەکردەوەی خراپی خۆی بۆ جوانکراوە و بەچاک و جوانی دەبینێت (وەک کەسێکە پێوەری چاکەو خراپەی ئاین بێت) وە بەڕاستی خوا ھەرکەسێکی بوێت گومڕای دەکات وە ھەرکەسێکی بوێت ڕێنمونی دەکات دەی کەواتە بەخەفەت خواردن لەبەر (ئیمان نەھێنانی) ئەوان خۆت مەفەوتێنە بەڕاستی خوا بەوەی کەئەوان دەیکەن ئاگادارە

ته‌فسیری ئاسان

ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشیرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه و به جوان و چاک ده‌یبینێت؟! (وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپه‌)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێت هه‌ر که‌س گومڕا بکات ده‌یکات، هه‌ر که‌سێکیش هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خه‌فه‌رتیانه‌وه خۆت مه‌فه‌وتێنه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاو زانایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَسُقْنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ ﴿9﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

خوا زاتێکە (با،ھەوا) کانی ناردووە بۆ ئەوەی ھەورەکان بگەڕێنێت (بڵاویان بکاتەوە) ئەمجا ئەو (ھەورانە) دەنێرین بۆ سەر وڵاتێکی مردوو جا (بارانی لێ دەبارێت و) زەوی پێی زیندوو دەکەینەوە لەپاش ووشک بوون و مردنی زیندوو کردنەوەی(مردووانیش لەقیامەتدا) ھەر بەو شێوەیە

ته‌فسیری ئاسان

خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.

مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ ﴿10﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ھەر کەسێك گەورەیی و سەربەرزی دەوێت (لەخوای بوێت) چونکە بەڕاستی ھەموو گەورەیی و دەسەڵات ھەر بۆ خوایە ووتەی پاک و چاک تەنھا بۆ لای ئەو (خوا) سەر دەکەوێت وە (ووتەی پاکو) کردەوەی چاک بەرز دەکاتەوە (بۆلای خۆی) وە ئەوانەی کەپیلانە خراپەکان دەگێڕن سزایەکی توندو بەتینیان بۆ ھەیە و فێڵ و پیلانی ئەوانە لەناو دەچێت

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه‌، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه‌، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه‌)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توندو تیژ بۆتان ئاماده‌یه‌، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه‌.

وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًۭا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍۢ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ ﴿11﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

خوا (باوکی) ئێوەی لەخاک دروستکردووە لەپاشان (نەوەکانی دروستکرد) لەنوتفە (دڵۆپە ئاوێک) ئەمجا (خوا) کردوونی بەچەند جووت (نێر و مێ) وە ھیچ مێینەیەك (ئافرەتێك) دوو گیان نابێت و سکەکەی دانانێت (مناڵی نابێت) مەگەر بەئاگاداری خوا نەبێت وە ھیچ تەمەن درێژ کراوێك تەمەنی درێژ ناکرێت وە لەتەمەنی کەم ناکرێت مەگەر لەکتێبێک(لوح المحفوظ )دا نوسراوە بەڕاستی ئەم کارە بۆ خوا ئاسانە

ته‌فسیری ئاسان

خوا؛ ئێوه‌ی له خاک دروستکردووه‌، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ک (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێرو مێ)، هیچ مێننه‌یه‌ک ئاوس نابێت و نازێت و سکه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری ئه‌و زاته نه‌بێت، هیچ ته‌مه‌ن درێژێک، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌م نابێته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا یاداشت نه‌کرابێت، بێگومان ئه‌و شته له‌سه‌ر خوا ئاسانه‌.

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْبَحْرَانِ هَٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ سَآئِغٌۭ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ ۖ وَمِن كُلٍّۢ تَأْكُلُونَ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا ۖ وَتَرَى ٱلْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿12﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەو دوو (جۆرە) دەریا وەک یەک نین ئەمەیان سازگار وشیرینە و خواردنەوەی ئاسانە و خۆشە ئەوی تریان سوێرو تاڵ و تفتەو لەھەردووکیان گۆشتی تەڕو تازە دەخۆن و خشڵی (مرواری و سەدەف و دوڕ لەدەریا) دەرئەھێنن و دەیپۆشن، وخۆتانی پێ دەڕازێننەوە و کەشتیەکان دەبینیت (بە سنگیان) ئاوەکە لەت دەکەن (کاتێك بەناویدا دەڕۆن) بۆ ئەوەی ھەندێ ڕزق و ڕۆزی خوا پەیدا بکەن وە تا ستایشی خوا بکەن (لەسەر بەھرەکانی)

ته‌فسیری ئاسان

هه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه‌، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.

يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۚ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ ﴿13﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(خوا) شەو دەکات بەناو ڕۆژدا و ڕۆژ د ەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لە خولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە ئەوەیە خوای پەروەردگاری ئێوە پادشایەتی تەنھا بۆ ئەوە و ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لەخوا خاوەنی توێکڵە سپێکەی ناوکی خورمایش نین

ته‌فسیری ئاسان

(هه‌ر خوایه که‌): شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات، ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆرو مانگی ڕامهێناوه‌، هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاری کراو له سووڕانه‌وه‌دایه‌، ئائه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه‌، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناوکی خورمانیش نین.

إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍۢ ﴿14﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(بتەکان) ئەگەر نزاو ھاواریان لێ بکەن ھاوارەکەتان نابیستن و ئەگەر بیشی بیسن وەڵامتان نادەنەوە و لەڕۆژی قیامەتیشدا بێ باوەڕ دەبن بەھاوبەش دانانەکەتان (وبەدرۆتان دەخەنەوە) وە دڵنیابە کەس وەك (خوای) ئاگادار، ئاگادارت ناکات (لەسەر ئەنجامتان)

ته‌فسیری ئاسان

خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه‌، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوا) ئاگاو زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿15﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەی خەڵکینە ھەر ئێوە ھەژاری لای خوان وە تەنھا خوایە بێ نیازی ستایشکراو

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، (له هه‌موو کات و شوێنێکدا و بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسه‌.

إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ ﴿16﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەگەر (خوا) بیەوێت لەناوتان دەبات وە خەڵکێکی تری تازە دەھێنێت

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر سه‌رله‌نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه‌.

وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ ﴿17﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ئەمەش بۆ خوا کارێکی گران نیە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌مه‌ش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانه و (ئه‌نجامدانی هیچی پێ ناچێت).

وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌۭ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ ۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿18﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ھیچ گوناھبارێك گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت وە ئەگەر بارگرانێ (گوناھبارێك) بانگی کەسێکی تر بکات بۆ ھەڵگرتنی (بارە گوناھەکەی) ھیچ لەو (بارە گوناھە) ھەڵناگرێت ھەرچەندە (داوا لێ کراوەکە) خزمیشی بێت بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) تەنھا ئەوانە بێدار دەکەیتەوە کە بەپەنھانی لەپەروەردگاریان دەترسن و نوێژەکانیان بەرێکی بەجێ دەھێنن وە ھەر کەس خۆی پاک ڕاگرێ (لە تاوان) ئەوە بەڕاستی (سوودی) خۆ پاك ڕاگرتنەکەی ھەر بۆ خۆیەتی و گەڕانەوەش تەنھا بۆ لای خوایە

ته‌فسیری ئاسان

هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گو‌ناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێدار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌.

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ ﴿19﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

نەکوێرو بینا یەکسانن

ته‌فسیری ئاسان

ئاشکرایه که کوێرو چاوساغ وه‌ك یه‌ك نین.

وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ ﴿20﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

و نە تاریکستان و ڕووناکی (وەك یەکن)

ته‌فسیری ئاسان

تاریکیه‌کان و ڕوناکیش چون یه‌ك نین.

وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلْحَرُورُ ﴿21﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

و نەسێبەرو خۆرەتاو (وەك یەکن)

ته‌فسیری ئاسان

سێبه‌رو خۆره‌تاویش وه‌ك یه‌ك نین.

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍۢ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ ﴿22﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

نەزیندووان و مردووان بەرانبەرن بەڕاستی خوا (بانگی خۆی) دەبیستێنێ بەھەر کەس کەبیەوێت بەڵام تۆ ناتوانی (ئەی موحەممەد ﷺ پەیامەکەت) ببیستێنی بەوانەی لەگۆڕەکاندان (مردوون)

ته‌فسیری ئاسان

زیندووان و مردووانیش هاوتای یه‌ك نین بێگومان خوا ڕاستی ده‌دات به‌گوێی هه‌ر که‌سێکدا بیه‌وێت به‌ڵام تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناتوانیت په‌یامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت به‌و که‌سانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان (مه‌به‌ست کافرانه که وه‌ك مردوو نابیستن و ئه‌گه‌ر بشبیستن سوودی لێ وه‌رناگرن).

إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ ﴿23﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

تۆ تەنھا ترسێنەری

ته‌فسیری ئاسان

به‌ڵکو تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه و ترسێنه‌ریت و به‌س.

إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۚ وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌۭ ﴿24﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بێگومان ئێمە تۆمان بە(ئاینی) ڕاستەوە ناردووە مژدەدەر و ترسێنەر بیت ھەر گەل و ئوممەتێك (پێغەمبەرێکی) ترسێنەری تێدا ھاتووە

ته‌فسیری ئاسان

بێگومان ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه به‌حه‌ق و ڕاستیه‌کی ته‌واوه‌وه‌، تۆ مژده‌ده‌ری (ئیماندارانیت)، ترسێنه‌ری (بێ بڕواکانیت) هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نه‌بووه که فرستاده و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆ ڕه‌وانه نه‌کرابێت.

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُنِيرِ ﴿25﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ئەگەر باوەڕت پێ نەھێنن ئەوە بێگومان لەپێش ئەوانیشەوە کەسانێک باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) پێغەمبەرەکانیان ھاتنە لایان بەموعجیزەکانەوە و پەڕاوو کتێبە ڕوون کەرەوەکانەوە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان به تۆ نه‌کرد ئه‌وه دڵت له خۆت دانه‌مێنێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر هه‌ڵویستیان وابووه‌، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه‌، به په‌یام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕه‌وانه کرابوون.

ثُمَّ أَخَذْتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿26﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

پاشان ئەوانەیان بێ باوەڕ بوون قارم لێ گرتن جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)

ته‌فسیری ئاسان

پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕبوون خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن و له‌ناوم بردن، جا چۆن بوو به‌ڵاو تۆڵه‌ی من.

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٍۢ مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهَا ۚ وَمِنَ ٱلْجِبَالِ جُدَدٌۢ بِيضٌۭ وَحُمْرٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌۭ ﴿27﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئایا نەتبینی کە بەڕاستی خوا لەئاسمانەوە بارانی باراندووە، ئەمجا بەو بارانە ھەموو جۆرە میوەیەکمان ڕواند کەشێوە و ڕەنگەکانیان جیاوازە و لەچیاکاندا چەند ڕێگا ھەیە کەڕەنگیان سپی و سورە (سپی و سورەکانیش) جیاوازن و ھەشیانە ڕەشێکی تۆخە

ته‌فسیری ئاسان

ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه‌، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبوومی جیاوازمان ده‌رهێنا که (ره‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه‌... هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌که‌ژو کێوه‌کانمان به‌زنجیره کێشاوه‌، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سووره و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه‌، هه‌شیانه ڕه‌شێکی تاریك و تۆخه‌...

وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَٰٓؤُا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ ﴿28﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە لەئادەمی و زیندەوەرو ئاژەڵ و ماڵاتیشدا ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە بەوێنەی جیاوازی میوەھات بەڕاستی لەناو بەندەکانی خوا، تەنھا زانایان (وەك پێویست) لەخوا دەترسن بێگومان خوا زاڵی باڵادەست و لێبوردەیە

ته‌فسیری ئاسان

هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه‌. به‌ڕاستی هه‌ر زاناکان په‌ی به‌و نهێنییانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می علم و زانستیدا ئه‌م ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن).

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ يَرْجُونَ تِجَٰرَةًۭ لَّن تَبُورَ ﴿29﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بەڕاستی ئەوانەی کە کتێبی خوا دەخوێننەوە و بەچاکی نوێژیان بەجێھێناوە وە لەوەی کەپێمان داون بەنھێنی و ئاشکرا دەبەخشن چاوەڕوانی بازرگانیەکن ھەرگیز زەرەر ناکات

ته‌فسیری ئاسان

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه‌، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا... (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نائومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.

لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ غَفُورٌۭ شَكُورٌۭ ﴿30﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بۆ ئەوەی (خوا) بەتێرو تەواوی پاداشتیان بداتەوە وە لە فەزڵ وبەھرەی خۆی زیاتریشیان پێ بدات بە ڕاستی خوا لێبوردە و سوپاس وەرگرە

ته‌فسیری ئاسان

بۆ ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بانیش وه‌فا بکات به به‌خشینی پاداشت بۆیان و له‌خه‌ڵات و به‌خششی زیاتریش به‌هره‌مه‌ندیان بکات، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆشبوو و سوپاسگوزاره‌...

وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ هُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرٌۢ بَصِيرٌۭ ﴿31﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ئەوەی لەقورئاندا نیگامان کردوە بۆ تۆ ھەر ئەوە ڕاستەو پشتیوانی کتێبەکانی پێش خۆیەتی بێگومان خوا بەبەندەکانی ئاگادارو بینایە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه‌، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستیه‌و به‌ڕاست دانه‌ری کتێبه پێشه‌واکانیشه‌، به‌ڕاستی خوا ئاگاو بینایه به به‌نده‌کانی.

ثُمَّ أَوْرَثْنَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ وَمِنْهُمْ سَابِقٌۢ بِٱلْخَيْرَٰتِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ ﴿32﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

لەپاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بەکەسانێك کە لەناو بەندەکانماندا ھەڵمان بژاردن ئەمجا ھەندێکیان ستەمکارن لەخودی خۆیان وھەندێکیان مام ناوەندین و ھەندێکی تریان بەفەرمانی خوا پێشکەوتوون بەھۆی چاکەکانیانەوە ئەم (قورئان پێدانە) لەخۆیدا فەزڵێکی گەورەیە

ته‌فسیری ئاسان

پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره‌)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه‌، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێزو خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه..

جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ ﴿33﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەوانە دەچنە ناو بەھەشتانێک کە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە لەوێدا بەبازنی ئاڵتونی و مرواری دەڕازێنرێنەوە وپۆشاکیشیان تێیدا ئاوریشمە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه (له پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یاندا) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی- عدن-ه‌وه‌، له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌کرێته ده‌ستیان، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه.

وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَذْهَبَ عَنَّا ٱلْحَزَنَ ۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌۭ شَكُورٌ ﴿34﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ئەوان دەڵێن: سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەخەفەتی لابردین و نەیھێشت بەڕاستی پەروەردگارمان لێبوردە و شایستەی سوپاسە

ته‌فسیری ئاسان

ئینجا هه‌مووان له خۆشیدا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆشبوو سوپاسگوزاره‌.

ٱلَّذِىٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌۭ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌۭ ﴿35﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەو (خوایە) کە بەچاکەو فەزڵی خۆی نیشتەجێی کردین لەماڵی ھەمیشەیی (بەھەشتدا) لەوێدا نەھیچ ماندوو بوونێکمان تووش دەبێت ونەھیچ ئەرك و زەحمەتێکمان دووچار دەبێت

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌یدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ك توخنمان ناکه‌وێت، هیچ ئازارو ئێشێکی ده‌روونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا۟ وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى كُلَّ كَفُورٍۢ ﴿36﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانەیە بێ باوەڕ بوون بڕیاری مردن نادرێت بەسەردایاندا تا بمرن ھەروەھا ھەندێ لەسزای (دۆزەخ) یان لێ سووك ناکرێت ئا بەو جۆرە تۆڵە ئەسێنین لەھەموو بێ باوەڕێك

ته‌فسیری ئاسان

له‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که کافرو بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه‌، بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه‌، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافرو بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.

وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُ ۖ فَذُوقُوا۟ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ ﴿37﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ئەوانە لەدۆزەخدا ھاوار دەکەن (دەڵێن) ئەی پەروەردگارمان (لەدۆزەخ) دەرمان بھێنە تا کردەوەی چاك بکەین جیاواز لەوەی دەمان کرد (لەدونیادا) (وەڵام دەدرێنەوە) ئایا تەمەنمان درێژ نەکردن ئەوەندەی ئەوەی دەیەوێ بیر بکاتەوە تیایدا بیر بکاتەوە وە ترسێنەرتان بۆ نەھات دەی (ئەو سزا) بچەژن چونکە ھیچ یاریدەدەرێک بۆ (بێ باوەڕە) ستەمکارەکان نیە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه‌، مه‌رج بێت کارو کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد، له وه‌ڵامیاندا خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێك بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟! بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات، (دیاره هه‌موویان خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕده‌بن و قسه‌یان نامێنێت)، بۆیه پێیان ده‌وترێت: که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ، چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه‌.

إِنَّ ٱللَّهَ عَٰلِمُ غَيْبِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿38﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بەڕاستی خوا بەنھێنی ئاسمانەکان وزەوی زانایە بێگومان خوا بەنھێنی دڵان ئاگادارە

ته‌فسیری ئاسان

به‌ڕاستی خوا زاناو شاره‌زای نهێنیه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه‌..

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًۭا ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًۭا ﴿39﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ھەر ئەو زاتە ئێوەی کردە جێنشینی(پێشوەکان) لەزەویدا ئەوسا ھەر کەس بێ باوەڕ بێ ئەوە (تۆڵەی) بێ باوەڕییەکەی ھەر بۆ خۆیەتی و بێ باوەڕی کافران ھیچیان بۆ زیاد ناکات لای پەروەردگاریان جگە لەخەشم و ڕقی زۆر وە بێ باوەڕیی کافران ھیچیان بۆ زیاد ناکات بێجگە لەزەرەرۆمەندی

ته‌فسیری ئاسان

هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێنشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافرو بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێ باوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌نی نه‌بڕاوه‌.

قُلْ أَرَءَيْتُمْ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌۭ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمْ ءَاتَيْنَٰهُمْ كِتَٰبًۭا فَهُمْ عَلَىٰ بَيِّنَتٍۢ مِّنْهُ ۚ بَلْ إِن يَعِدُ ٱلظَّٰلِمُونَ بَعْضُهُم بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا ﴿40﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەواڵم بدەنێ ئەو ھاوبەشانەی لەجیاتی خوا دەتانپەرستن (ھاوارتان لێ دەکردن) نیشانم بدەن لەزەویدا چیان دروستکردووە؟ یان لەبەدی ھێنانی ئاسمانەکاندا بەشداری (خوا)یان کردووە؟ یان کتێبێکمان پێداون جا بەڵگەیان لەو کتێبەدا ھەیە (کەبتەکان ھاوبەشی خوان) (نەخێر وانیە) بەڵکو ستەمکاران ھیچ بەڵێنێک بەیەکتری نادەن جگە لەفریودان و(ھەڵخەڵەتاندن) نەبێت

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خواو هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه‌، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه‌، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُمْسِكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَآ إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا ﴿41﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بەڕاستی خوا ئاسمانەکان و زەوی راگیر دەکات بۆ ئەوەی لەڕێڕەوی خۆیان لانەدەن بەڕاستی ئەگەر لەرێڕەوی (خۆیان) لابدەن کێ ھەیە جگە خوا ڕایان بگرێت بێگومان ئەو (خوا) لەسەر خۆ و لێبوردەیە

ته‌فسیری ئاسان

به‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاده‌گرێت و نایه‌ڵێت له‌ناو بچێت و له‌یه‌ك بترازێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، ئه‌وه هیچ که‌سێك نی یه بتوانێت دوای ئه‌و زاته فریایان بکه‌وێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگرو لێخۆشبووه‌.

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِن جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى ٱلْأُمَمِ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا ﴿42﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(بت پەرستان) بەسوێندی ھەرە گەورەیان سوێندیان دەخوارد بەخوا (دەیانووت) ئەگەر پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ بێت بەڕاستی ئەوان لەھەر یەک لە ئوممەتانی تر ڕێنمونتر دەبن ئەمجا کاتێك پێغەمبەری ترسێنەریان بۆ ھات زیاتر دوور کەوتنەوە (لەرێگەی ڕاست)

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌و کافرو هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی قوڕه‌یش زۆر به‌گه‌رمی به‌خوا سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت، بێگومان له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی زیاتر هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه‌...

ٱسْتِكْبَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَكْرَ ٱلسَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلْمَكْرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِۦ ۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلْأَوَّلِينَ ۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحْوِيلًا ﴿43﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

لەبەر خۆ بەزل زانی لەزەویدا و فێڵ وپیلانی خراپکردن وە فێڵ و پیلانی خراپ تەنھا زیان بەخاوەنەکەی دەگەیەنێت دەی کەواتە ئەوان جگە لەچارەنووسی پێشینان چاوەڕوانی شتێکی تر دەکەن؟ چونکە باوی خوا ھەرگیز گۆڕانی بۆ نیە وە باوی خوا لادانی بۆ نیە

ته‌فسیری ئاسان

چونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، به‌مه‌رجێك پیلانی شه‌ڕو تاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه‌، (کاتێ بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه‌، له‌ناوبران) ئیتر تۆ نابینیت هه‌رگیز له یاساو به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نابینیت یاساو به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن. (که به‌شێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانه‌).

أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعْجِزَهُۥ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمًۭا قَدِيرًۭا ﴿44﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئایا ئەوان بەزەویدا نەگەڕاون تا سەیر بکەن سەر ئەنجام گەلانی پێش خۆیان چۆن بووە کە ئەوان لەمان بەھێزتر بوون ھیچ شتێك ناتوانێت لەدەستی خوا دەرچێت نە لەئاسمانەکان ونەلەزەویدا بەڕاستی خوا زانا و بەدەسەڵات وبەتوانایە

ته‌فسیری ئاسان

ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به زه‌ویدا، تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی گه‌لانی پێس ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێك ده‌سته‌وسانی بکات له ئاسمانه‌کان، یان له زه‌ویدا چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه‌.

وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُوا۟ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرًۢا ﴿45﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ئەگەر خوا قار بگرێت لەخەڵکی (تۆڵەیان لێ بسێنێت) لەبەر ئەو (خراپانەی) کردویانە ھیچ گیاندارێکی بەسەر زەویەوە نەدەھێشت بەڵام (خوا) مۆڵەتی ئەوان دەدات تا ماوەی دیاریکراو ئەمجا کاتێک ماوەکەیان (کۆتایی) ھات (دەیان مرێنێ) جا بێگومان خوا بە بەندەکانی ئاگادارو بینایە

ته‌فسیری ئاسان

خۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کارو کرده‌وه‌ی نادروستیاندا، هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن، به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوای گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کارو کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه‌).

Quran recitationReady
Open audio