Skip to content
Text size 100%
Translation comparison

Compare Luqman Quran translations

Compare up to three verified translation editions verse by verse, including editions in two different languages.

Kurdish editions (choose up to 3)

Changing languages or editions keeps the current surah and verse.

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓ ﴿1﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

ته‌فسیری ئاسان

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده‌.

تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْحَكِيمِ ﴿2﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەم ئایەتانە لەئایەتەکانی قورئانی پڕ لە حیکمەت و داناییە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌وه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانێکن له قورئانی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی.

هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّلْمُحْسِنِينَ ﴿3﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(ھۆی) ڕێنمونی و بەزەیین بۆ چاکەکاران

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خش و ڕێنموویی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ چاکه‌کاران...

ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ﴿4﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن ھەروەھا باوەڕی پتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌کاتیش (له ماڵ و سامانیان) ده‌رده‌که‌ن، دڵنیاش ده‌بن به‌هاتنه دیی ڕۆژی قیامه‌ت (خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن).

أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿5﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەوانە لەسەر ڕێنمونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە وە ھەر ئەوان سەرکەوتوون

ته‌فسیری ئاسان

ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر ڕێنموویی و ڕێبازی په‌روه‌ردگاریانن، ئا ئه‌وانه‌شن ڕزگار و سه‌رفراز.

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْتَرِى لَهْوَ ٱلْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿6﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ھەندێك لەخەڵکی ھەیە قسە و باسی بێھودە دەکڕێت (وەك ئەفسانە وگۆرانی و مۆسیقا) بۆ ئەوەی بەنەزانی خەڵك لەڕێگای خوا گومڕا بکات وە ڕێگای خوا دەکاتە جێگای گاڵتەو لاقرتی ئەوانە سزای ڕیسواکەر یان بۆ ھەیە

ته‌فسیری ئاسان

هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخو خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه‌.

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسْتَكْبِرًۭا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِىٓ أُذُنَيْهِ وَقْرًۭا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿7﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ھەر کاتێك ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا بخوێنرێتەوە ڕوو وەردەگێڕێت بەخۆ بەگەورە زانینێکەوە ھەروەک نەیبیستبن، یان ھەروەك لە ھەردوو گوێچکەیدا کەڕی ھەبێت دەی (ئەی موحەممەد ﷺ) مژدەی بدەرێ بەسزایەکی سەخت

ته‌فسیری ئاسان

هه‌ر کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌، فیز ده‌کات و فوو ده‌کاته خۆی و پشت هه‌ڵده‌کات، هه‌روه‌ک نه‌یبیستبێت، هه‌روه‌ک له گوێیدا قورسی و گرانیی هه‌بێت، که‌وابوو مژده بده به‌و جۆره که‌سانه به‌وه‌ی سزای به ئێش چاوه‌ڕێیانه‌!!

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ ﴿8﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بۆئەوانە بەھەشتانی پڕنازونیعمەت ھەیە

ته‌فسیری ئاسان

به‌ڕاستی ئه‌وانه ئیمانیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، چه‌نده‌ها باخچه‌ی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت بۆیان ئاماده‌یه‌...

خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿9﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ھەتا ھەتایە دەمێننەوە تێیدا ئەوە بەڵێنێکی ڕاستە لەخواوە وە ھەر ئەو زاڵی باڵادەست و کاربەجێیە

ته‌فسیری ئاسان

هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه‌.

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۢ كَرِيمٍ ﴿10﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(خوا) ئاسمانەکانی دروستکردووە بەبێ ھیچ کۆڵەکەو ئەستوونێك کە ئێوە بیبینن وە لە زەویدا چەندان شاخی لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەوەی نەتانلەرزێنێ و نەجوڵێ لەژێرتاندا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێکی تێدا بڵاوکردۆتەوە وە لەئاسمانەوە بارانمان باراندوە بەھۆی ئەو (بارانەوە) لەزەویدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی بەکەڵك و جوانمان ڕواندووە

ته‌فسیری ئاسان

ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه‌) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه‌، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه‌، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.

هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿11﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەمە (باسکرا) دروستکراوی خوایە دەی نیشانم بدەن ئەو (بت و پەرستراوانە) ی بێجگە لەخودان چییان دروستکردووە (ھیچیان دروست نەکردووە) بەڵکو ستەمکاران لە گومڕایی یەکی ئاشکرادان

ته‌فسیری ئاسان

ئا ئه‌مه‌یه دروستکراوانی خوا، وه‌رن نیشانم بده‌ن بزانم ئه‌وانی ترجگه له‌وزاته‌، چیان دروست کردووه‌، نه‌خێر هیچیان دروست نه‌کردووه‌، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌میشه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا لُقْمَٰنَ ٱلْحِكْمَةَ أَنِ ٱشْكُرْ لِلَّهِ ۚ وَمَن يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌۭ ﴿12﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

سوێند بەخوا بەڕاستی دانای و حیکمەتماندا بە لوقمان (وپێمانووت) سوپاسی خوا بکە جا ھەرکەس سوپاس وشوکرانە بژێری خوا بکات ئەوە بێگومان شوکرانە بژێری (بۆ قازانج و سوودی) خۆی دەکات ھەرکەسیش ناسوپاسی کردبێ (زیانی بەخوا نەگەیاندووە) ئەوە بێگومان خوا بێ نیازی سوپاسکراوە

ته‌فسیری ئاسان

سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه حیکمه‌ت و دانایمان به ‎_‎‎لوقمان_ به‌خشی، به‌م شێوه‌یه (پێمان وت) شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاریه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش سوپاسی خوای نه‌کرد، ئه‌وه بێگومان خوا بێ نیازه‌و سوپاسکراوه (پێویستی به‌سوپاسی که‌س نیه‌).

وَإِذْ قَالَ لُقْمَٰنُ لِٱبْنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَىَّ لَا تُشْرِكْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱلشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌۭ ﴿13﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەوکاتە بکە کە لوقمان بەکوڕەکەی ووت کە ئامۆژگاری دەکرد (ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم ھاوبەش بۆ خوا دامەنێ چونکە بەڕاستی ھاوبەش دانان بۆ خوا ستەمێکی زۆر گەورەیە

ته‌فسیری ئاسان

جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد: کوڕه شیرینه‌که‌م; نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه‌.

وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍۢ وَفِصَٰلُهُۥ فِى عَامَيْنِ أَنِ ٱشْكُرْ لِى وَلِوَٰلِدَيْكَ إِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ ﴿14﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە فەرمانمان داوە بەئادەمی (بەچاکی ھەڵس و کەوت کردن لەگەڵ) دایك و باوکیدا دایکی ھەڵی ئەگرێ بەدووگیانی (پێی لاواز دەبێ) لاوازی لەدوای لاوازی و بڕینەوەی لەشیر لە (دوا تەمەنی) دووساڵیەوە (وە فەرمانمان بەئادەمی دا) کە سوپاسگوزاری من (خوا) وباوک و دایکت بکە تەنھا بۆلای منە گەڕانەوەتان

ته‌فسیری ئاسان

(لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکیدا، دایکی به ئێش و ئازارو لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه‌، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه‌، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه‌، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به‌، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه‌.

وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِى ٱلدُّنْيَا مَعْرُوفًۭا ۖ وَٱتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَىَّ ۚ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿15﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وەئەگەر (باوك و دایکت) ئەوپەڕی ھەوڵیاندا لەگەڵت بۆئەوەی شتێك بکەیت بەھاوبەشی من کەھیچ زانیاری یەکت پێی نیە ئەوە گوێڕایەڵییان مەکە بەڵام لەدونیادا زۆر بەچاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە وشوێن ڕێبازی کەسێك بکەوە کەبەدڵسۆزی گەڕاوەتەوە بۆلای من (لەدوا ڕۆژدا) گەڕانەوەتان تەنھا بۆلای منە ئەمجا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی کەکردوتانە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که‌، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بارو دۆخێکدا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه‌، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.

يَٰبُنَىَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍۢ مِّنْ خَرْدَلٍۢ فَتَكُن فِى صَخْرَةٍ أَوْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوْ فِى ٱلْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌۭ ﴿16﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

(لقمان ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم بەڕاستی ئەو (چاکە و تاوانە) ئەگەر کێشی تۆ وە خەرتەلەیەکیش بێت لەناو بەردێکدا یان لەناو ئاسمانەکان یان لەزەویدا بێت خوا (لەقیامەت دا) دەیھێنێت بەڕاستی خوا ووردبیین و ئاگادارە

ته‌فسیری ئاسان

پاشان له‌سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی ئازیزم: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر گوناهێک به قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر ورده‌) هه‌بێت و له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له‌و زه‌ویدا حه‌شاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیه‌) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایه‌.

يَٰبُنَىَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأْمُرْ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱنْهَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَ ۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ ﴿17﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەی کوڕە شیرینەکەم نوێژ بەجێ بھێنە وفەرمان بکە بەچاکە و ڕێگری بکە لەخراپە ھۆگر و بەئارامبە لەسەر ھەر بەڵاو ناخۆشی یەك تووشت دێت بێگومان ئەوە لەوکارە گەورانەیە کە خوا پێویستی کردووە

ته‌فسیری ئاسان

کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده‌، فه‌رمان به چاکه بده‌، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه‌، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.

وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍۢ ﴿18﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ڕوو لەخەڵك وەرمەگێڕە وبەکەشخە و فیزەوە مەڕۆ بەزەویدا چونکە بەڕاستی خوا ھیچ خۆبەزل زانێکی شانازیکەری خۆش ناوێت

ته‌فسیری ئاسان

هه‌وره‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که‌)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.

وَٱقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَٱغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلْأَصْوَٰتِ لَصَوْتُ ٱلْحَمِيرِ ﴿19﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە لەڕۆشتندا مام ناوەندی بە (نەھێواشبە نەپەلەپەل) (لەقسەکردندا) دەنگت نزم بکەرەوە بەڕاستی ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی (سەڕەی) گوێدرێژە

ته‌فسیری ئاسان

هه‌وڵ بده له ڕۆیشتنتدا مام ناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێکی چاک هه‌نگا و بنێ، به‌ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بکه و بدوێ، چونکه به‌ڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی ده‌نگه‌کان ده‌نگی گوێ درێژه‌کانه‌.

أَلَمْ تَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةًۭ وَبَاطِنَةًۭ ۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَلَا هُدًۭى وَلَا كِتَٰبٍۢ مُّنِيرٍۢ ﴿20﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئایا نەتانزانیوە کە بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان ئەوەی لەئاسمانەکان و ئەوەی لەزەویدایە وە نیعمەتەکانی ڕشتووە بەسەرتاندا چ دیار و ئاشکرا و چ پەنھان و نادیارە ھەندێك لەئادەمی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکات لەبارەی خواوە بەبێ ھیچ زانیاریەك یان ڕێنمونیەك یان کتێبێکی ڕوون وئاشکرا

ته‌فسیری ئاسان

ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دروست کردووه و ملکه‌چی کردووه‌، هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكراو په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا وبه‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنموویه‌کی پێغه‌مبه‌ران و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ﴿21﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

کاتێك پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)

ته‌فسیری ئاسان

کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که خوا ناردویه‌تی، ئه‌وه هه‌ر شوێنی ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باو و باپیران و مامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لی کردووه‌، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ، هه‌ر په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟!

۞ وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ ﴿22﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ھەرکەسێك بەڕاستی ڕووبکاتە خوا (ملکەچی فەرمانەکانی ئەو ببێت) و چاکەکار بێت (لەگوفتار و کرداریدا) ئەوە بێگومان دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستە گییرەوە (کە یەکخواپەرستی وئاینی پیرۆزی ئیسلامە) وە سەرئەنجامی ھەموو کارێک تەنھا بۆلای خوایە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو بکاته په‌روه‌ردگاری و کاره‌کانی هه‌مووی بگێڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و، له کاتێکدا ئاده‌میزادێکی چاکه‌خوازه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه که ده‌ستی به به هێزترین کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحْزُنكَ كُفْرُهُۥٓ ۚ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿23﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ھەرکەس بێ بڕوا بوو، بابێ بڕواییەکەی خەفەتبارت نەکات گەڕانەوەیان تەنھا بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵیان دەدەینێ بەوەی کردوویانە بەڕاستی خوا بەوەی لەناو دڵەکاندایە ئاگادارە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌وه‌ش کافر بووه‌، ئه‌وه کافربوونه‌که‌ی، خه‌فه‌تبارت نه‌کات، گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌، جا ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه به‌وه‌ی که کردوویانه‌، بێگومان خوا ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.

نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًۭا ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ ﴿24﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

کەمێك نازو نیعمەتیان پێ دەدەین (لە دونیادا ) لەپاشان ناچاریان دەکەین کە بڕۆنە ناو سزای سەختەوە

ته‌فسیری ئاسان

که‌مێک ماوه‌یان ده‌ده‌ین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان ده‌کین که بچنه ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌.

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿25﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

سوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵی: سوپاس بۆ خوا (کەدان بەو ڕاستیەدا دەنێن) بەڵام زۆربەیان نازانن

ته‌فسیری ئاسان

سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له خوانه‌ناسان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: (الله‌)، دروستی کردوون، تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ڕاستی)، نه‌خێر وانییه‌، ئه‌و وه‌ڵامه له قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه‌، به‌ڵکو زۆربه‌یان نازانن (له خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن).

لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿26﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیازی ستایشکراو

ته‌فسیری ئاسان

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه‌، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی بێ نیازه و سوپاسگوزاریی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه (ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ک بن).

وَلَوْ أَنَّمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَٰمٌۭ وَٱلْبَحْرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ سَبْعَةُ أَبْحُرٍۢ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿27﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بێگومان ئەگەر ھەرچی درەخت لەزەویدایە قەلەم و پێنووس بێت ھەموو دەریای زەوی ببێتە مرەکەب حەوت دەریای تر دوای ئەوەی (باسکرا) ببێت بەمرەکەب ووتە و زانراوەکانی خوا دوایی نایەن و تەواو نابن بەڕاستی خوا زاڵی باڵادەست وکار دروستە

ته‌فسیری ئاسان

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ف و زانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه‌)، ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته و دانایه‌.

مَّا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍۢ وَٰحِدَةٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ ﴿28﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

دروستکردنی ھەمووتان (لەسەرەتاوە) و زیندووکردنەوەتان وەك (دروستکردن و زیندوکردنەوەی) تەنھا کەسێك وایە بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە

ته‌فسیری ئاسان

دروستکردن و به دیهێنانی هه‌مووتان و زیندو کردنه‌وه‌تان، ته‌نها وه‌ک دروستکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سێک وایه‌، به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره و بینایه‌.

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿29﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئایا نەتزانیوە کەبەڕاستی خوا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا وە ڕۆژ دەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێنـاوە وخستویەتیە خزمـەتیانەوە ھەر یەکـەیان تا ئـەوماوەیەی (بۆیان) دیاریکراوە، دەگەڕێن ودەسوڕێنەوە وە بەڕاستی خوا بەوەی دەیکەن خەبەردارە

ته‌فسیری ئاسان

ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره‌.

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ ﴿30﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەمە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان تەنھا خوا ڕاست و ھەقە و بەڕاستی ئەوەی ھاواری لێدەکەن و دەیپەرستنن بێجگە لەو(خوا) بەتاڵ وناڕاستە وە بێگومان ھەر خوا بڵند و گەورەیە

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که‌: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه‌، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه‌.

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِنِعْمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنْ ءَايَٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ ﴿31﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئایا نەتزانیوە (نەتدیوە) کە کەشتیەکان بە چاکە و فەزڵی خوا دەڕۆن لەدەریادا بۆ ئەوەی ھەندێك لەنیشانەکانی خۆیتان نیشان بدات چونکە بەڕاستی لەمەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگەیە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی شوکرانە بژێر

ته‌فسیری ئاسان

ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.

وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌۭ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍۢ كَفُورٍۢ ﴿32﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

وە ھەرکاتێك (لەدەریادا) شەپۆلێکی وەك ھەورەکان دایان پۆشێ (ترسی خنکان و نوقم بوونیان ببێت) ھاوار لەخوا دەکەن، دڵسۆزانە ھەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن ئەمجا کاتی (خوا) ڕزگاری کردن بۆ ووشکانی ئەوسا ھەندێکیان مام ناوەندیە (ھەندێکی تریان کافرە، وەدان نانێ بەچاکەی خوادا) کەس نیشانەکانی ئێمە ئینکار ناکات جگە لە پەیمان شکێنانی ناشوکر و (سپڵە) نەبێت

ته‌فسیری ئاسان

کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه‌)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه‌.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱخْشَوْا۟ يَوْمًۭا لَّا يَجْزِى وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ﴿33﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

ئەی ئادەمی خۆبپارێزن لە (تۆڵەی) پەروەردگارتان لەو ڕۆژەش بترسن ھیچ باوکێك تاوانی رۆڵەکەی ھەڵناگرێت و ھیچ ڕۆڵەیەکیش شتێك لە تاوانی باوکی ھەڵناگرێت بێگومان بەڵێنی خوا ھەق و ڕاستە کەواتە با ژیانی دونیا ھەڵتان نەخەڵەتێنێت وە با شەیتانی فریودەر بە (بیانوی بەزەیی و لێ بوردنی)خوا نەتان خەڵەتێنێت

ته‌فسیری ئاسان

ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه‌، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.

إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْأَرْحَامِ ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۭ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًۭا ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۢ بِأَىِّ أَرْضٍۢ تَمُوتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۢ ﴿34﴾

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki

بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت تەنھا خوا دەزانێ بەوەی لەمناڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێ سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە

ته‌فسیری ئاسان

به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه‌، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه‌) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره‌.

Quran recitationReady
Open audio